شاندی پارتی و یەکێتی بۆ کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ ئاشکراکرا

لەلایەن ستاندار Posted on 246 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ پارتی و یەكێتی لە هەولێر لەسەر پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت كۆدەبنەوە، وتەبێژی یەكێتیش دەڵێت، تەوەری گفتوگۆكانیان هەمان تەوەری كۆبوونەوەكانی پێشووترە.

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕاگەیاند،ئەمڕۆ لەشاری هەولێر شاندی دانوستانكاری یەكێتی و پارتی كۆدەبنەوەو لەكۆبوونەوەكەدا تەوەری گفتوگۆكانیان هەمان تەوەری كۆبوونەوەكانی پێشووترە و هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەهاتووە.

وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژەی بەوەشكرد، شاندی پارتی و یەكێتی هەمان شاندی لیژنەی دانوستانكاری كۆبوونەوەی ١٩ی ئەم مانگە دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.