زانیاریی نەبیستراو و نهێنی لە بارەی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 246 جار بینراوە

ستاندەر

ئه‌مڕۆ له‌ پیرمام هه‌ردوو وه‌فدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه‌ هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه‌.
به‌پێی زانیارییەکانی ستاندەر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆیان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ و داواكارییه‌كانی هه‌ردولا كرد، یه‌كێتی سووربوونی خۆی لەداواكارییەكانی پێشووی دووپاتكردووەتەوەو كه‌ بریتی بووه‌ له‌ وه‌گرتنی یه‌كێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی (دارایی ‌و سامانەسروشتییەكان ‌و ناوخۆ) به‌ڵام وه‌ڵامی پارتی به‌ دڵی یه‌كێتی نه‌بووه‌.بەپێی زانیارییەکان ،وەفدەكەی یەكێتی لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا بە وەفدی دانوستانكاری پارتییان راگەیاندووە، چەندین كۆبونەوەی تریش بكەن ناگەنە رێككەوتن، ئەگەر وەفدی پارتی بەمشێوەیە بمێنێتەوە‌و هیچ كەسێكی لە بنەماڵەی بارزانی تێدا نەبێت.
وەفدی یەكێتی داوایانكردووە لە كۆبونەوەی داهاتوودا كە وەفدی پارتی سەردانی سلێمانی دەكات، مەسرور بارزانی یاخود نێچیرڤان بارزانی بەشدار بێت، چونكە هەر رێككەوتنێك لەنێوان هەردوولا بەبێ ئامادەبوونی كەسێك لە بنەماڵەی بارزانی، گرەنتی جێبەجێكردنی نییە.
وەفدی یەكێتی بە وەفدی پارتییان وتووە، ئەگەر چارەسەریان پێنەبوو، باشترە بۆ كۆبونەوەی داهاتوو سەردانی سلێمانی نەكەن.
لەبەرامبەردا وەفدی پارتی وتویانە، ئەوان راسپێردراون دانوستان لەگەڵ یەكێتیدا بكەن، بەڵام داواكارییەكەیان دەگەیەنن. لەبارەی پرسی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمەوە، لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا وەفدی یەكێتی بە وەفدی پارتییان راگەیاندووە، ئەگەر پارتی بەبێ یەكێتی ئەو دامەزراوەیە كارابكاتەوە، سەرچڵی دەكات‌و پەیوەندییەكانی هەردوولا دەچێتە ئاستێكی خراپەوە.
ئەم قسانەی وەفدی یەكێتی دوای ئەو پەیامە هات كە بەمدواییە پارتی بۆ یەكێتی نارد‌و تێیدا هۆشداریدا “ئەگەر یەكێتی بەشداری پرۆسەی كاراكردنەوەی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم نەكات، لەو دامەزراوەیەدا هیچ پۆستێكی پێنادرێت”،

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.