پارتی: مانگی داهاتوو كابینەی حكومەتی هەرێم پێكدێت

لەلایەن ستاندار Posted on 239 جار بینراوە

ستاندەر

تاكۆتایی ئەم مانگە پرسی یاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان یەكلادەكرێتەوەو لەمانگی نیسانی داهاتووش مەسروور بارزانی بۆ پێكھێنانی كابینەكەی رادەسپێردرێت، ئەوەش بەپێی پێگەی فەرمی پارتی دیموكرات.
پێگەكە لەزاری پەرلەمانتار سەباح زێباری بڵاویكردەوە، پارتی پڕۆژەیاسایەكی بۆ سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەكردووە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت، بڕیاریشە ئەمڕۆ ھەردوو شاندی پارتی و یەكێتی لەپیرمان كۆببنەوە و پڕۆژەكەش زیاتر پەیوەستە بەئەنجامی كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، چونكە ئەگەر یەكێتی بەشداری بكات، ئەوا پێكەوە لەپەرلەمان دانوستان لەسەر پڕۆژەكە دەكەین، لەئەگەری نەھاتنی یەكێتییش، پڕۆژەیاسای سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان یەكلادەكرێتەوە.
پەرلەمانتارەكەی پارتی راشیگەیاندووە، پارتی بڕیاری خۆی داوە تا كۆتایی ئەم مانگە ئەو بابەتە كۆتایی بێت، چونكە كات لەبەرژەوەندیی ھیچ لایەكدا نییە و پێكھێنانی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر دوا كەوتووە، ئێمە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان پڕۆژەكە تاوتوێ دەكەین”.
لەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێ، دكتۆر سەباح زێباری ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تا سەری مانگ پرسی سەرۆكایەتیی ھەرێمی كوردستان ئەگەر بە تەنیاش بین یەكلای دەكەینەوە، هەروەها لە مانگی داھاتوودا، واتا نیسان، كاندیدی پارتی بۆ پێكھێنانی كابینەكەی رادەسپێردرێت و ئەوەش یەكلا دەكرێتەوە”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.