ستاندەر
سەرەڕای رێككەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان، بەڵام گۆڕان بۆ پێكهێنانی حكومەت چاوەڕێی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی-یە.
ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند” چاوەڕێ دەكەین یەكێتی و پارتی بگەنە یەك، چونكە ئەگەر رێكنەكەون و حكومەت بە بێ یەكێتی پێكبێت، رەنگە بارودۆخەكە جێگەی متمانەی خەڵك نەبێت”.
ژاژڵەیی وتیشی “ئێمە لەگەڵ پارتی رێككەوتوین، بەڵام هەنگاوێكمان نەناوە و تا یەكێتی و پارتی رێكنەكەون حكومەت پێكنایەت بە تەواوەتی”.