دوو دکتۆری پڕ بەرھەم و عادل چانسێکی گەش بۆ ئایندەی عێراق !

لەلایەن ستاندار Posted on 297 جار بینراوە

نەوزادی موھەندیس

• عێراقوەک وڵاتێکی خاوەن مێژووی زیاتر لە ٥ھەزار ساڵی،ھیچکات و ھیچ دەیە ساڵێکی بە ئاشتی و ئارامی بەسەرنەبردوە،کە گەلێک ھۆکار کۆبونەتەوە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتەی کە ناوی ((نێوان دوو ڕووبار/ یان میسۆپۆتامیا)) ی کۆن و ((عێراقی نوێ))یە،لەوانە ھۆکاری جیۆپۆلەتیکی و ھەڵکەوتەی جیۆسیاسی و ئابوریەکەی و دەوڵەمەندی بەسەروەت و سامانی سروشتی نەوت وخاکی بەپیت و ..ھتد. ونەبوونی سەرکردەیەکی دڵسۆزیش بۆ وڵات و کۆمەڵگاکەی.ھەربۆیە ئەم وڵاتی عێراقە لە قوڵایی مێژووی دامەزراندنیەوە گیرۆدەی نەفرەتێکی ئەزەلی بۆتەوە و مەکینەی کوشتن و بڕین و ستەم و زوڵم و چەوساندنەوە و خوێنڕشتنی بەردەوام کە لەکۆتایدا سەرکردە و کۆمەڵگاکەشی پێکەوە ھاڕیوە.کە سەرەڕای خاوەندارێتی مێژوویەک و شارستانێتیەکی گەلێک دێرین و سەرەتای مێژوو و بونی سەروەت و سامانێکی سروشتی و خاکێکی بەپیت و گەلێکی ھوشیار،بەڵام ھەر بەدواکەوتوویی و نەبوونی و ھەژاری و دووبەرەکی و نەخوێندەواری ماوەتەوە.حومکڕانانی کۆن و نوێی عێراق ھێندەی لەخۆبایبوون و لوتبەرز و غروری سیاسیان ھەبوە و ڕووی لەجەنگ و کاولکاری بوون، نیوھێندە گیان و نیەتی خزتمەکردن و خاکەڕایی و خەمخۆریان نەبوە و ڕوویان لە ئاشتی و پێشکەوتن نەبوە.
• بەڵام لەدوای ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسی ێدامیەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ و لەدوای زیاتر لە ٣٠ ساڵی جەور و ستەم و تیرۆر و تۆقاندنەوە،سیستەمی حوکمڕانی لە عێراقی نوێدا لەسەر ٤ پایەی گرنگی ((دیموکراسی و فیدڕاڵی و پەڕلەمانی و کاری پێکەوەیی)) دامەزرایەوە،کە گەر بەنیەتێکی ڕاستگۆیانە و لەلایەن سەرکردە و حیزبە سیاسیەکانەوە جێبەجێبکرێن وبۆ یەکلایکردنەوەی ھەموو کێشە و گرفتەکانیش پەنا بەرنە بەر دەستور لەجیاتی توندوتیژی و کوشتن و بڕین،ئەوا ھەرگیز لاپەڕە ڕەش و تاریکەکانی کۆن دووبارەنابنەوە و گەلانی عێراق بە پێکھاتە جیاوازەکانیەوە لە نەتەوە و ئاین و مەزھەب و کەلتورە جیاوازەکان بە ئاشتی و ئارامی و خۆشگوزەرانی ژیان دەبەنە سەر و ئەوکاتیش ڕوودەکەنە پێشکەوتن و داھێنان و بەخششی زیاتر بە نەتەوە و نیشتیمانەکانیان.
• خۆشبەختانە کورد جێگە و پێگەی سیاسی گەورەی لەم کاری پێکەوەییدا ھەبوە و لە چەسپاندن و نەخشاندن و نوسینەوەی دەستوریشدا ڕۆڵی گەورەی بینیوە و یەکەم سەرۆک کۆماریش مام جەلال بوە ،کە لە دوو خولی سەرۆکایەتی کۆماردا باشترین و جوانترین و درەوشاوەترین قۆناغ و ئەزمونی پیشانی ھەموان داوە لەناوخۆ و ناوچەکە و دونیاشدا،قۆناغی مام قۆناغە سەخت و دژوار و پڕ ململانێ سیاسی و چەکداری و مەزھەبی و ئاینی و نەتەوەییەکان بوو،کە ھەموو ساتێک چاوەڕوانی تەقینەوە و ھەڵایسانی جەنگی ئەھلی و ناوخۆیی لێدەکرا،بەڵام بە حیکمەت و پشوودرێژی و سەنگ و قورسایی و دووربینی خۆی توانی بەسەر ھەموو کێشەکاندا زاڵ بێت و ھەموو لایەن و سەرکردە ناکۆکەکانیش لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە و بەھەقیش کۆشکی ئاشتی بکاتە جێگەی ئاشتی و ئاشتبونەوەی ھەموان و ببێتە ێمام الامان بۆ تەواوی عێراق.قۆناغی مام قۆناغێکی پڕ شانازی و سەروەریە بۆ کورد بەتایبەتی و ھەموو گەلانی عێراقیش بەگشتی و ھەموانیش بە ستایشی زۆرەوە یادەوەریەکانی ئەو قۆناغە دەگێڕنەوە. لەگەڵ ئەوەی کە لەدەستوردا سیستەمی حوکمڕانی پەڕلەمانیە و سەرۆک کۆمار کەمترین دەسەڵاتەکانی لەلایە،بەڵام ئەوە کەسایەتی و کاریزمایی مام بوو کە پۆستی سەرۆکی کۆماری گەورەتر وگرانتر و سەنگینتر کرد بەکار و چالاکی و پەرۆشی و خەمخۆریەکانی بۆ تەواوی عێراق و عێراقیەکان.نەک پۆستەکە مام گەورە بکات.
• دوای مام و لە ٤ ساڵی سەرۆکایەتی د. فۆاد معێومدا،ئەو ڕۆڵ و کاریگەرییەی دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار سست و پوکایەوە و ئەوپەڕی خەمساردی و بێئومێدی بەخۆوە بینی و تەنھا وەک پۆستێکی تەشریفاتی مایەوە و ھیچ زیادەیەکی نەخستە سەر خەرمانی کارەکانی مام،لەلایەک زۆر سەختە ھەر کەسێک دوای مام بتوانێت زیاد لەکارەکانی مام جێبەجێبکات،ولەلایەکی تریشەوە سروشتی کەسایەتی د.فۆاد بۆخۆشی نەگونجاو بوو بۆ ئەو پۆستە گرنگ و سیادیە.ھەربۆیە نەیتوانی ئەو قۆناغە بەدرەوشاوەیی بھێڵێتەوە.
• بەڵام لە ئێستادا و دوای ٤ ساڵی جەور و جەفای د.فۆاد معێوم،جارێکی تر ئوێدەکان و ئاسۆ ڕوونەکان لەدەم کەل دەبینرێتەوە بەھاتنی د.بەرھەم احمد ێاڵح وەک سێیەم سەرۆک کۆماری کورد،لەلایەک پۆستەکە بۆخۆی شایستەی کەسایەتی و لێھاتوویی وتوانا و تێڕوانین و ناسراوی و چالاکی د.بەرھەمە ودەبوو ھەر زووتر و ٤ ساڵی پێشتر ئەو کارە بکرایە.د. بەرھەم دوور لە پیاھەڵدان و مەدح و سەناکردنی کەسی((کە ھیچ کەسیش بێ کەم وکوڕی و ھەڵەی سیاسی نیە و نابێت)) ،بۆخۆی کەسایەتی خۆی سەپاندوە،ئەوەش بەھۆی ئەزمونە سیاسی و ئیداریە کەڵەکەبوەکانیەوەیەتی لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان وەک جێگری دووەمی سکرتێری گشتی و وەک نوێنەری یەکێتیش لە دوو وڵاتی ھەرە گەورەی دونیای ڕۆژئاوا لە بەریتانیا و ئەمریکادا و دواتریش ھاتنەوەی بۆ کوردستان و بونە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ئیدارەی سلێمانی و دواتریش حکومەتی یەکگرتوو،لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسیشەوە وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق((ئەیاد عەلاوی)) و دواتر وەزیری پلاندانان و گەلێک پلە و پۆستی تر. ھەموو ئەمانە وایانکردوە کە د.بەرھەم ببێتە کاراکتەرێکی ناسراو و دیار و خۆشەویست و باوەڕپێکراو لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە و دونیاش بەتوانا و لێھاتوی و تێڕوانینە ڕاست ودروستەکانی بۆ ڕووداو و پێشھاتەکان..و ھەڵبژاردنیشی لەلایەن زۆرینەیەکی زۆری پەڕلەمانتارانی عێراقەوە لە کێبڕکێیەکی توند و سەختی دیموکراسیدا ھەموو ئەو مانا و بڕوا و متمانەیەی ھەموانی سەلماندەوە بە د.بەرھەم.و ئەو کاروچالاکیە زۆروزەوەندانەشی لەماوەیەکی کەموکورتی سەرۆکایەتیەکەیدا بۆ دەرەوەی عێراق و لەناوخۆشدا گەواھیدەرێکی ڕاستگۆن بۆ تواناکانی د.بەرھەم.
• ھەر لەپاڵ د.بەرھەمدا،دکتۆرێکی عادلی تر ((عادل عبدالمھدی))وەک سەرۆک وەزیرانێکی شایستە و ھەڵبژێردراو و متمانە پێکراوی گەورەترین دووکوتلەی سیاسی شیعە و سونەکان و دواتریش ھەمووو پەڕلەمانی عێراق، ئەم دوو دوکتۆرە بونەتە دوانەیەکی تەواوکاری یەکتری و بونەتە دوو ڕووی دراوێک کە پێکەوە دەتوانن کاری زۆر گەورە و خزمەتی زۆر بەخشندە پێشکەش بەھەموو عێراقیەکان بکەن.عادل عبدالمھدی وەک کەسایەتیەکی سیاسی و موحەنەک و موجەڕەب و خاوەن مێژوویەکی تاڕادەیەک بێ خەوشی گەندەڵی و نەرم و نیان و لەسەرخۆ و بێ پشت و پەنایەکی گەورەی پەڕلەمانیش و لەئەنجامی کەڵەکەبوونی ئەزمونە زۆر و زەوەندەکانی سیاسی و ئیداری و حیزبایەتی لە ھەموو حکومەتەکانی دوای ڕووخاندن چ وەک وەزیر یان جێگری سەرۆک کۆمارو بێلایەنیەکەشی بۆ ھەموان وایان کردوە ببێتە کەسایەتیەکی خۆشەویست و خاکەڕاو و خەمخۆر و جێگە متمانەی ھەموان.
• بەم شێوەیە ئەم دوو دکتۆرە پێکەوە دەتوانرێت ئومێدی زۆریان لەسەر ھەڵبچنرێت وەک دوو مۆدێلی نوێ لە حوکمڕانانی عێراق ،لانی کەم بۆ ٤ساڵی ئایندە،گەر ململانێ سیاسی و حیزبیە ناڕەواکان و شەڕی لەجیاتی و دەستوەردان لەگەورە و بچوکی بڕیارەکانی حکومەتدا لێگەڕێن.کە خۆشبەختانە ٤ ساڵی ئاشتی و ئارامی و بوژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوە دەبێت دوور لە شەڕ و جەنگ و کوشتاری ناوخۆیی و تیرۆریستانیش.عێراق لەم ٤ ساڵەی ئایندەدا پێویستی بە کەسایەتی ئەم دوو کاراکتەرە ھەیە کە تێڕوانین و بۆچوون و بەرنامە و پلانەکانیان زۆر لێکنزیکە و ھەردووکیشیان وەک دکتۆرێک دەتوانن چارەسەری زۆرێک لە کێشە و نەخۆشیەکانی کۆمەڵگای عێراقی بکەن.بۆیە دەکرێت عێراق لەدوای ٥ ھەزار ساڵی تاریک و تون و نەفرەتلێکراوی ،چانسێکی مژدەبەخشی ھێنابێت بەھاتنی ئەم دوو دکتۆرە و لە پاڵیشیاندا سەرۆکێکی گەنج و لاوی پەڕلەمانیش ((محمد حەلبوسی)) کە بەھەمان شێوە نزیکە لەکەسایەتی ھەردوو دوکتۆرەوە.
• لەھەمان کاتیشدا بۆ حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش دەتوانن ببنە پاڵپشتێکی ڕاستەقینە و ڕاستگۆ بۆ چارەسەری تەواوی کێشە کەڵەکەبوەکانی نێوان ھەولێر و بەغداد و جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠ی دەستور و موستەحەقاتی ھێزی پێشمەرگە و ھەردوولا بەگیانێکی تەبایی و پێکەوەیی ڕێکبکەون لەسەر دووبارە نەکردنەوەی ھەڵە سیاسیەکانی ڕابووردوو بەتایبەتی لە کەرتی وزەدا،دەکرێت کێشە سیاسیەکان لەناوخۆ و لەسەر مێزی گفتوگۆکان چارەسەربکرێن و ژیان و گوزەرانی جەماوەر تێکەڵ نەکرێن و وەک کارتی فشار بەرامبەر بەیەکتر بەکارینەھێنن وەک لەساڵی ٢٠١٤وە جێبەجێکرا لەبڕینی بەشە بودجەی ١٧% ھەرێمی کوردستان و مووچەی مووچەخۆران.
• گرنگە ھەرێم و بەغدادیش ئەم چانسە مێژووییە لەدەست نەدەن و بتوانن بیخەنە خزمەتی زیاتر بەھێزکردنەوەی دامودەزگا شەرعیەکانی دەوڵەتی عێراق و ھەرێمەوە و وڵات بەرەو ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی زیاتر بنێن. بە دژایەتیکردنی گەندەڵی و نادادپەروەری و بێ خزمەتی و ..ھتد.ئاشکراشە کاری گەورە لەکەسایەتی گەورەوە دەردەچێت و لەئێستاشدا خۆشبەختانە عێراق خاوەنی دوو کەسایەتی گەورە و ھێمن و ناسراو و سەنگینن کە دووبارەبونەوەی گەلێک ئەستەمە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.