یەکێتی کاندیدی دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم

لەلایەن ستاندار Posted on 285 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری پەیسەرپرێس، لەكۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا باسی ئەوەكراوە كە ئەگەر پارتی بەبێ گەیشتنە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی هەمواركردەوە ئەوكاتە یەكێتی چی بكات، بۆ ئەمەش ئەندامانی مەكتەبی سیاسی بەسەر دوو بۆچووندا دابەش بوون بۆچونێكیان بایكۆتی كۆبونەوەكانی پەرلەمان بكات و بەشدار نەبێت، بەڵام بۆچوونی زۆرینە ئەوەبووە كە بەشداری كۆبونەوەكانی پەرلەمان بكات و پرۆژەشی بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم هەبێت و تێیدا سیستمی حوكمرانی بەپەرلەمانی دیاری بكرێت و دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم كەم بكرێتەوە، بۆئەمەش گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەكانی تر بكات.
سەرچاوەكەی ماڵپەری پەیسەرپرێس دەڵێت باسی ئەوەشكراوە، كە ئەگەر پرۆژەكەی یەكێتی زۆرینەی بەدەست نەهێنا ئەوكاتە یەكێتی كاندیدی بۆ سەرۆكی هەرێم هەبێت و بەگفتوگۆش لەگەڵ كۆمەڵ و یەكگرتوو و نەوەی نوێ ئەوانیش لایەنێكیان كاندیدی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێم هەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.