پارێزگاری نه‌ینه‌وا ئێستا لە شاری هه‌ولێرە

لەلایەن ستاندار Posted on 500 جار بینراوە 0 سەرنج
313885Image1

ستاندەر

پارێزگاری نه‌ینه‌وا چووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر، هاومات ئه‌مڕۆ دادگای نه‌ینه‌وا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای نه‌ینه‌وا فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌شت‌و ده‌ستگیركردنی بۆ نه‌وفه‌ل عاكوب، پارێزگاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد، ناوبراو له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، چووه‌ته‌ شاری هه‌ولێر.
نه‌وفه‌ل عاكوب ڕایگه‌یاند، ناتوانێت بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراق چونكه‌ ماوه‌ی یاسایی پاسپۆرته‌كه‌ی به‌سه‌رچووه‌، به‌ڵام ئه‌و له‌هه‌ولێره‌‌و له‌یه‌كێك له‌ناوچه‌ نیشته‌جێبوونه‌كانی ئه‌و شاره‌یه‌‌و شوێنه‌كه‌ی ئاشكرایه‌.
پارێزگاری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی نه‌ینه‌وا باسی له‌وه‌شكردوه‌، ئاماده‌یه‌ بچێته‌ به‌رده‌م داگا بۆ هه‌ر تۆمه‌تێك كه‌ ئاراسته‌ی كراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *