ناورۆكى په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح‌ ئاشکرا بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر

به‌رهه‌م ساڵح و مه‌سرور بارزانى، له‌په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یان هه‌ردوولا ره‌خنه‌و گله‌یى پێشوویان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام هه‌وڵیانداوه‌ نیازپاكى به‌رامبه‌ر یه‌ك ده‌رببڕن و سه‌رۆك كۆمار گوتویه‌تى دواهه‌وڵى خۆى داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى پشتیوانى مه‌سعود بارزانى به‌ده‌ستبهێنێت، مه‌سرور بارزانیش گوتویه‌تى ئه‌وان تێبینییان له‌سه‌ر شێوازى هه‌ڵبژاردنى هه‌بووه‌.
به‌پێى زانیارییەکان، په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ له‌رێگه‌ى هۆشیار زێبارییه‌وه‌ بوو، زێبارى ته‌له‌فۆنى بۆ به‌رهه‌م ساڵح كردووه‌و دواتر مه‌سرور بارزانى قسه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كردووه‌.
به‌رهه‌م ساڵح له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، گوتویه‌تى، ئه‌و كێشه‌ى له‌گه‌ڵ پارتى نه‌بووه‌و رێزى تایبه‌ت له‌ مه‌سعود بارزانى ده‌گرێت، چاوه‌ڕوانیشى ده‌كرد بۆ سه‌رۆكایه‌تى پشتیوانى بكات، نه‌ك دژى بوه‌ستێت.
به‌رهه‌م ساڵح، گله‌یى كردووه‌و گوتویه‌تى”غه‌درتان لێكردم، ئه‌گینا هه‌ڵبژاردنم بۆ سه‌رۆك كۆمار تموحێكى شه‌خسى خۆم بووه‌، پێپشبینیم كرد پارتى پشتیوانیم بكه‌ن”.
مە سرور بارزانى به‌ به‌رهه‌م ساڵحى گوتووه‌،”ئێمه‌ پشتیوانى تۆبووین و مه‌سعود بارزانیش به‌هه‌مان شێوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر پشتیوانى نه‌كردبایت ته‌نانه‌ت دووساڵى سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌تت بۆ ته‌واو نه‌ده‌كرا، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ناوخۆى حزبه‌كه‌ت دژایه‌تى كرایت و بارزانى پشتى گرتیت”.
مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها گوتویه‌تى، ئه‌وان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ بوون به‌سه‌رۆك كۆمارى تۆ نییه‌، به‌ڵكو كێشه‌یان له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ى بووه‌ كه‌ پارتى ویستوویه‌تى ئه‌و بابه‌ته‌ به‌ ته‌وافوق بێت”، به‌رهه‌م ساڵح بۆ وه‌ڵامى ئه‌مه‌ گوتوویه‌تى”ئه‌مه‌ تموحێكى شه‌خسى من بووه‌و دوایین هه‌وڵى خۆم له‌گه‌ڵ كاك مه‌سعود داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر ئه‌مه‌”.
به‌پێى زانیارییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كه‌ چوار بۆ پێنج خوله‌كى خایه‌ندووه‌ ئه‌نجامى كۆنكرێتى لێنه‌وتووه‌ته‌وه‌و زیاتر هه‌ردوولا ویستویانه‌ نیاز پاكى خۆیان به‌رامبه‌ر یه‌ك پیشان بده‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كه‌ش له‌رێگه‌ى هۆشیار زێبارییه‌وه‌ دروست بووه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار كۆبووه‌وه‌.
به‌پێى زانیارییه‌كانی ماڵپەری په‌یسه‌ر پرێس، به‌رهه‌م ساڵح و نێچیرڤان بارزانى وه‌ك پێشتر لێك نیگه‌رانن و به‌ره‌و پێشچوون له‌نێوانیان نییه‌، ته‌نانه‌ت هۆشیار زێبارى كه‌ پێشتر به‌ به‌رهه‌م ساڵحى گوتبوو، كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ مه‌راسیمى سوێندخواردنى سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماده‌بێت له‌ په‌رله‌مان، به‌رهه‌م ساڵح گوتویه‌تى، ئه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بانگهێشت بكرێت دێت و كێشه‌ى نابێت، به‌ڵام نێچیرڤان بارزانى نیگه‌ران بووه‌ له‌و بانگهێشته‌و پێناچێت ئه‌نجامبدرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان،ئێستا لە ناو پارتی دوو ئاڕاستە هەیە بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندی پارتی و سەرۆک کۆمار،باڵەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانە ،بەڵام باڵەکەی نێچیرڤان بارزانی دژی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.