سەرتیپ قەشقەیی
هۆكارى ڕێكنه‌كه‌وتنى نێوان پارتى و یه‌كێتیى، له كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژ چوارشه‌ممه 27ى ئادارى 2019، پێمانخۆش بێت، یاخود نا په‌یوه‌ندییه‌كى زۆرى به بۆچوونى جیاوازى نێوان پارتى و یه‌كێتیى نییه، له‌باره‌ى شه‌ڕاكه‌تى ڕاسته‌قینه‌و سیسته‌مى حكومڕانى، به‌ڵكو به‌شه گه‌وره‌كه‌ى په‌یوه‌ندى به ململانێ ناوخۆییه‌كان و پشكى باڵه‌كانى ناو یه‌كێتیى هه‌یه له كابینه‌ى داهاتوودا، چونكه یه‌كێتیى ئامانجى ئه‌وه‌یه زۆرترین پشك بۆ ڕازیكردنى نێو باڵه‌كان به‌ده‌ستبهێنێت.
چیڕۆكى ڕێكنهكهوتنهكهى كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه به‌م شێوه‌یه بوو:
پارتى و یه‌كێتیى به‌ر له ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابڕدوو، له ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندییه به‌رده‌وامه‌كانیان، باسیان له پشكى یه‌كێتیى كردبوو، دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتیى بێ‌ئومێد ده‌بێت، له‌سه‌ر وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ‌و سامانه سروشتییه‌كان، له‌بڕى ئه‌مه داواى له پارتى كرد سه‌رپشكیان بكات، له هه‌ڵبژاردنى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه به ئاره‌زووى خۆیان، پارتیش 8 وه‌زاره‌تى بۆ ئه‌و حزبه ده‌ستنیشانكرد، تاوه‌كو پێنجیان هه‌ڵبژێرن، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ى پارتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دابوو هه‌ردوو وه‌زاره‌تى پلاندانان و ته‌ندروستى لاى خۆى بمێنێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌و دوو پۆسته‌ش جۆریك له نه‌رمی نیشاندا، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیى له حاڵه‌تێكدا زۆر پێداگرى بكات له‌سه‌ر وه‌رگرتنیان.
ڕۆژى چوارشه‌ممه له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوانیان، هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن، كه وه‌زاره‌تى (پێشمه‌رگه‌و پلاندانان و خوێندنى باڵا) بۆ یه‌كێتیى بێت، بڕیاربوو له‌سه‌ر پۆستى چواره‌م و پێنجه‌میش ڕێكبكه‌ون، بۆئه‌مه‌ش قسه‌ش له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانى ڕ‌ۆشنبیرى و شه‌هیدان و كشتوكاڵ كرابوو.
بۆیه یه‌كێتیى له بڕى وه‌زاره‌تى ناوخۆ داواى وه‌زاره‌تى پلاندانانى كردبوو، چونكه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رباز كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ رازیكرابوو، به وه‌رگرتنى پۆستى وه‌زیرى پلاندانان، به‌ڵام ناوبراو دواتر پهشیمانبۆوه.
له كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌و دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له ڕێگه‌ى په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى، یه‌كێتیى داواى كرد وه‌زاره‌تى پلاندانیان به وه‌زاره‌تى ناوخۆ بگۆڕن، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانیشیان بده‌نێ، كه عوسمان شوانى بۆ ئه‌و پۆسته كاندیده، به‌ڵام پارتى ئه‌مه‌ى ڕه‌تكرده‌وه، به‌مه‌ش سه‌ر له‌به‌رى ڕێككه‌وتنه‌كه له‌باره‌ى پشكى ئه‌و حزبه دووباره هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
یه‌كێك له داوكارییهكانى یه‌كێتیى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌رگرتنى شه‌ش وه‌زاره‌ت بوو، به‌ڵام پارتى بۆئه‌مه‌ش لارى هه‌یه‌و نایه‌وێ له پێنج وه‌زاره‌ت زیاتریان پێبدات.
سه‌باره‌ت به پۆستى سه‌رۆكایه‌تییه‌كان، یه‌كێتیى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى مسۆگه‌ركردووه، له‌باره‌ى پۆستى جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى هه‌رێمیش، پارتى ڕازیه به‌و مه‌رجه‌ى یه‌كێتیى به‌شدارى هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكات ( له یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمدا سه‌رۆكى هه‌رێم یه‌ك جێگر هه‌یه، بۆیه پێویسته په‌رله‌مان هه‌موارى ئه‌و بڕگه‌یه بكاته‌وه‌و دوو جێگر بۆ سه‌رۆكى هه‌رێم دابنێت).
یه‌كێتیى جگه له‌و پۆستانه‌ى باسمان كرد، هه‌ریه‌ك له پۆسته‌كانى بریكارى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان و ناوخۆ‌و جێگرى فه‌رمانگه‌ى ده‌ره‌وه‌ى به مسۆگه‌رى وه‌رگرتووه.
راسته پارتى و یه‌كێتیى تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنى كۆتایى، به‌ڵام به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان هه‌یه‌و، له ئه‌نجامیشدا هه‌ر ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌رچى ئه‌و حزبه به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌موارى یاسایى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمیش نه‌كات، كه ئه‌وكات تاكه زه‌ره‌رى یه‌كێتیى ئه‌وه‌یه، كه ناتوانێت پۆستى جێگرێكى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆخۆى ببات.
په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى و یه‌كێتیى به‌رده‌وامه، ئه‌گه‌ریشى هه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌ینى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى له‌وباره‌یه‌وه كۆببێته‌وه، هه‌ربۆیه‌ش گۆڕانكارییه‌كان خێران و هه‌مووكات واریده له‌ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێك رێكبكه‌ون.