ستاندەر
بە پێی زانیاری ستاندەر کە لە سەرچاوەیەكی تایبەتی یەکێتی وەریگرتووە گۆڕانكاری لە ڕاو بۆچوونی(م س)ی یەكیتی دروست بوە سەبارەت بە ڕێكەوتن لەگەل پارتی ، سەرچاوەکە وتیشی سەعات یەكی نیوەرۆ ئەمرۆ هەینی مەسعود بارزانی سەرۆكی (پ د ك) بە تەلەفۆن لەگەل کۆسرەت رەسول جێگری سكرتیری گشتی ڕێككەوتون لەسەر رێکەوتن و بریاریدانداوە لەچەند سەعاتی داهاتوو ڕێكەوتنەكە مۆر بكریت ، وا پیدەچی سەعات 6ی ئیوارە كۆبونەوەی پارتی ویەكیتی لە ئاستی بالا بكریت ،زۆربەی (م س)یەكانی یەكیتی رازین بۆ ئەو ڕێكەوتنە ،تەنها لاهور شێخ جەنگی و بافیل تالەبانی نا رازین وەك ئەو سەرچاوەیەدەلیت ، وەزارەتی ناوەخۆ بەیەكیتی دراوە ،بەپیی هەمان سەرچاوە بریاردراوە لاهور شێخ جەنگی و بافیل تالەبانی بەشداری ئەو كۆبونەوەیە بكەن ،بەلام بافیل تالەبانی ئامادە نابیت تەنها لاهور شێخ جەنگی بە ڕیوەیە سەعات 6 دەگاتە كۆبونەوەكە ، (م س)یەكانی یەكیتی دەلین چیتر ناوەستین و ئیمە مۆری رێکەوتن بكەین و هەندیكی تر هەلی وەشیننەوە ، جێ ی باسە چەند ئەندامیكی (م س)ی یەكیتی چەند رۆژیكە لەو هەولە دابوون بۆ گەیشتن بەرێکەوتنی کۆتایی لەگەل پارتی دواجار ئەمرۆ سەركەوتوو بون .