کەرکوک لەنێوان فرۆشتن وتەعریبکردن؟؟ باسی گەرمی رۆژ

لەلایەن ستاندار Posted on 411 جار بینراوە

شوان عبدالله

لەئێستادا باسی گەرمی رۆژ لە میدیا رەسمی وسێبەرەکانی پارتی ویەکیتی لەسەر ئەوەیە ساغی بكەنەوە كێ بوو كەرکوکی فرۆشت! ئەمەش بە دووبارە خستنەگەری لێشاوێک لە میدیای سێبەر وپەیجی ساختە, لە ھەمان کاتدا ھەردوو لایەن دەستیان کردوە بە شەرێکی گەورەی بە وەکالەت کە دۆخی پێکنەھێنانی حکومەت و کێشەکانی ھەدوولایەن خزاونەتە ناو پرسی کەرکوک،لەئێستادا لێکدانەوە بۆ چاوپێکەوتنێکی عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەکرێت کە قسەکانی دژ بەیەکتر بەکاردەھێنن, لەکاتێکدا عەبادی دوو گۆڵی لەم دوو حیزبە کردوە یەکێکیان بە فەرمانکردن بۆ داگیرکردنی کەرکوک وناردنی ھێز بۆ گرتنی کەرکوک حوکمی شارەکەی لەدەست دەرھێنان,لەلایەکی تر قوڵکردنەوەی زیاتری کێشەکانی ئێستای پارتی ویەکیتی لەبیربردنەوەی کێشەکانی ھەنوکەیی کەرکوک کێشەی سرینەوەی ناسنامەی کوردی لەلایەن شۆڤێنیە عەرەب وتورکمانەکان.
لەئێستادا کەرکوک لەبەردەم گەورەترین ھەرەشەی تەعریبکردن دایە, لەلایەن حکومەتی عێراق ھەوڵی گۆرینی دیموگرافیای ناوچەکە دەدات، ئەمەش بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەرژمێری کە بەپێی سەرچاوەکان بێت لە ٢٠٢٠ دەست پێدەکات ئەگەر چۆڵکردنی کورکوک جارێک خیانەت بێت بێدەنگ بوون لەم دۆخەی ئێستای کەرکوک دووجار خیانەتە گوناھی خەڵک وخاکی کەرکوکیەکان چیە باجی ململانێ ناشەریفەکانی ئێوە بدات.
ئێستا دەبوایە بەزوترین کات پارێزگارێک بۆ شارەکە دابنێن رێگە لەم کارەساتە بگرێت،بەڵام ھەروەکو چۆن لەکاتی چۆڵکردن وفرۆشتنی کەرکوک ئەم دوحیزبە بۆ مزایەدی سەرشاشە کەوتبونە گیانی یەکتر ئەوەتا ئەمرۆش لەسەر ململانێ حیزبی وشەخسیەکانیان خەریکە کەرکوک بۆ تاھەتایە لەدەست کورد بچێت و دەیان ھەزار خێزانی عەرەب ھاوردە کراون ئەمانیش لێرە شەری ئەوەیانە بۆ لایەنگرەکانیان روونبکەنەوە کێ کەرکوکی فرۆشتووە؟؟!
ھەمووان شازدەی ئۆکتۆبەریان لەبیرە مێژووێکی دورنیە تابتوانن دەستکاری رووداوەکانی ناوی بکەن، خەڵکی باش دەزانێت کێ کەرکوکی بەم دەردەی ئێستا برد ئەو کاتەو ئێستاش لەجیاتی حکومێکی تەندروست لەناوکەرکوک بکەن پەروەردە وئاسایش تا دەگاتە کارگوزاری نەخۆشخانەیەک دابەشکرابوو، ناوی کەرکوک بە خوێنی ھەزاران پێشمەرگە لەھەموو سەردەمەکان بە کوردی نیشانی ھەموو پێکھاتەکانی دراوە بەڵام مخابن بەھۆی بۆنی نەوتەکەی ئەم دووحیزبەی خستۆتە ناو ماراسۆنێک کە لەخاڵی سفرەوە بەرەو دواوە دەگەرێنەوە.
بۆیەک جاریش بێت ئەوەتان لەبیربێت پرسی کەرکوک گەورەترە لە پۆست وپارە،ھیچ نەبێت سەیری سەرانی عەرەب بکەن بە سوننە وشیعە چۆن بەیەک دەست ویەک دڵ خەریکن خەونی دەیان ساڵەیان بەدیبھێنن ئەمان لە بەغدا لەسەر ھەموو شتێک شەردەکەن وکێشەیان ھەیە گورگ ومەرێکن بەردەوام ھەرکامێکایان بۆی برەخسێت لایەکەی تر دەخوات بەڵام لە کورکوک بەیەکەوە ئاو دەخۆنەوە ھیچ مەسەلەیەکی بەغدا وخارجی کەرکوک بە گەورەتر لە پرسی لێدانی مۆرێکی ساختە لە بەرگە کوردیەکەی کەرکوک نازانن.
پێویستە حیزبە کوردیەکانی ھەموویان ھەڵوێست وەرگرن لەبەرامبەر ئەم بێ سەربەریەی دەگوازرێتەوە کەرکوک چونکە ئەرکی ئەخلاقی وویژدانی ھەموو تاکەکانە لە ئەمرۆدا بێدەنگ نەبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.