نەوەی نوێ‌: پارتی ناتوانێت سەرۆكێكی گشتگیر دابنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمرۆ “شەممە” فراكسیۆنی نەوەی نوێ‌ گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رێكخست كە تێیدا كازم فاروق، سەرۆكی فراكسیۆنەكە رایدەگەیەنێت لەكوێی دونیا هەبوە سەرۆك لەپەرلەمانەوە هەڵبژێردرێت‌و نەشتوانێت لێپرسینەوەی لەگەڵ بكرێت، ئاماژەبەوەش دەكات سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبەردەم بەرپرسیارەتییەكی گەورەدایە.
راشیدەگەیەنێت پارتی ناتوانێت سەرۆكێكی گشتگیر دابنێت بەڵكو سەرۆكێكی رەمزی دەبێت، پێی وایە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پێشێلی پەیرەوی ناوخۆی كردوە، داواش دەكەن دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم پرۆتۆكۆلی بێت‌و بەو دەسەڵاتە زۆرەیەوە نەمێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.