ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 212 جار بینراوە

ستاندەر

“زەمەن”

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ئاشکرا کرد کە لەسەر دۆسیەی نوقمبوونی بەلەمەکەی موسڵ دادگا داوایکردبوون.
بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا  ڕایگەیاند“دوای ڕووداوی نغرۆبوونی بەلەمێکی پەڕینەوە لە شاری موسڵ لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی هەولێر هەڵساین بە بەدواداچوون و دەستگیرکردنی سێ گومانلێکراوی ئەم کارەساتە بە ناوەکانی (رەیان مجید ابراهیم، عبید ابراهیم، احمد فتحی) کە خاوەنی شوێنە گەشتیارییەکەن”.
ئاسایشی هەولێر ڕوونیشیکردووەتەوە“لەلایەن ئێمەوە بەسەرپەرشتی دادوەری لێکوڵینەوەی هەولێر لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت و لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ هەماهەنگی دەکرێت و دەستی هاوکاریمان کراوەیە لەسەر ئەم بابەتە”.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشدا هاتووە “هەر کەسێکی تر لەم کەیسی کارەساتەدا لەلایەن دادگاوە داواکرابێت و لە سنووری چالاکیمان بێت و ئامادەین دەستگیری بکەین و بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ بکرێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.