عەلی حەمەساڵح: لەگەڵ پارتی رێککەوتووین مووچەی 70 هەزار کەس ببڕین

لەلایەن ستاندار Posted on 269 جار بینراوە

ستاندەر
لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیرووداوی ئەمڕۆی کەناڵی رووداو، عەلی حەمەساڵح ئاشکرای کرد، لەگەڵ پارتی رێککەوتوون لەماوەی مانگێکدا دوای پێکهێنانی حکومەت یاسای چاکسازی لە پەرلەمان تێپەڕێنرێت و مووچەی نزیکەی 70 هەزار کەس “کە بە گەندەڵی ملیۆنان دۆلاریان وەرگرتووە”، دەبڕێت.
عەلی حەمەساڵح دەڵێت “ئەگەر لە دوو مانگدا دوای پێکهێنانی حکومەت یاسای چاکسازی تێنەپەڕێت، ئەوا رێککەوتنی پارتی و گۆڕان جگە لە درۆیەکی گەورە هیچی دیکە نییە. ئەگەریش تێپەڕی ئەوا مانای ئەوەیە ئێمە راستگۆین لەگەڵ یەکتردا”.
بەگوتەی عەلی حەمەساڵح، بەشێک لەوانەی رەخنە لە گۆڕان دەگرن بۆ رێککەوتن لەگەڵ پارتی، ئەوانەن کە دەزانن لەم خولەدا یاسای چاکسازی تێدەپەڕێت و مووچەکانیان دەبڕێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات، تێپەڕاندنی یاسای چاکسازی لە پەرلەمان “سەنگی مەحەکە” بۆ رێککەوتنی پارتی و گۆڕان و دڵنیاشە تێدەپەڕێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.