باندەمافیاکان وبەرپرسەکان لە سپیکردنەوەی پارە(شوشتنەوەی دراو).

لەلایەن ستاندار Posted on 484 جار بینراوە

کارۆخ رەشید

زۆرجار ووشەی سپیکردنەوەی پارە یان شوشتنەوە پارە دەبیستین لەدەزگاکانی راگەیاندن،رەنگە لای کەسانی ئاسایی روون نەبێت مەبەست چی یە لە سپیکردنەوەی پارە ؟ یاخود چۆن وکێن ئەوانەی کاری پێدەکەن، لەچ بوارێک چالاکی بازرگانی پێدەکەن؟
دەتوانین تێگەیشتنێک لە مانای سپیکردنەوەی پارە (غسیل الاموال) باس بکەین ، بریتیە لە بەدەستھێنانی پارە غێر شرعی گۆرینی بۆ پارە خاوێن شرعی و یاسایی.
ئەوکەسانەی کاری سپیکردنەوە پارە دەکەن بریتین لە کەسانی بەرپرسی باڵاو باندەکانی بازرگانی کردن بە مادە ھۆشبەرەکان و فرۆشتنی چەک بە رێگای ناسایی و بە گروپە تیرۆستیەکان.
ھەوڵی گۆرینی پارەی نایاسایی داخل کردنی بە پرۆسەیەکی یاسایی لەلایەن تاوانبارانی سپیکردنەوەی پارە بۆ داپۆشین و وونکردنی سەرچاوەی ھاتوی پارەی غیر شرعیە،لێرەدا توانباران مەبەستمان مافیا وبەرپرسەکانە کەوا کاری سپیکردنەوە پارە دەکەن بە چەند قۆناغێک پارەکە دەگۆرن بۆ یاسایی و خاوێن.
یەکەمیان :لەرێگە پارەدانان واتا (الاداع)دانانی پارە لە بانک و دامەزراوە داراییەکان ، ئەمە قۆناغێکە بۆ پەیداکردنی پاڵپشتی دامەزراوە دارییەکان کە تاوانباران بە ئاسانی پارەی خاوێنیان دەست دەکەوێت.
دووەمیان :لەرێگەی کۆکردنەوەی پارەو تمویل کردنی پرۆژەی وەبەرھێنان.
سێیەمیان :کرداری دمج یان ھاوبەشی پێکردن لەگەڵ پرۆژەیەکی یاسای، کەوا پێویستی بە پارەیەکی زۆرە بۆئەمەبەستە پەنادەباتە بەر توانبار و ھاوبەشی دەکات لەپرۆژەکە .
لەکرداری سپیکردنەوەی پارە توانبار چەند ئالیەتێک دەگرێتە بەر کەگرینگترنیان بریتیە لەرێگەی تەکنەلۆجیاو ئینتەرنێت کەوا کاری توانباران ئاسان دەکات، بەشێوەیەکی زۆر ئاسان سھم وسندات بکرن وتێدا پارەکەیان خاوێن بکەنەوە لەو رێگەوە.
ھەرەوەھا بازرگانی نایاسایی جۆراوجۆر وەک ماددە ھۆشبەرەکان و کرینی چەک،کۆمەڵێک دامەزراوەی دارایی بانکی بیانی کەوا ھاوکارن لە کار ئاسانی تاوانی سپیکردنەوی پارە.
بەشی ھەرەزۆری سپیکردنەوەی پارە لە بواری کرینی پرۆژەی نیشتەجێ بوون دا دەبێت وبەتایبەتی لەولاتە دواکەوتوەکان.
لەعێراق بەگشتی و لە کوردستان بەتایبەتی کۆمەڵێک بەپرس کەوا زۆربەی پارەی بە نایاسایی دەستیان کەوتوە لەکرینی زێر وجوھری بەنرخ لەکیشوەری ئەفریقا خاوێنی دەکەنەوە. بەپێ راپۆرتی دەستەی نەزاھەی حکومەتی عێراق ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیار بەناوی پرۆژەی وەنەرھێنان ونیشیەجێ بون پارە دەچێتە دەرەوەی عێراق،لەناویندا بەپرسی کورد لە وڵاتانی تر وەبەرھێنان دەکەن، بازرگانی مادەھۆشبەرەکان وکرینی چەک دیارترینن ، وەھەرەوھا لەفرۆشتنی نەوتی قاچاغ .
لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو چەندین بانکی بیانی ھاوکار بون لە سپیکردنەوەی پارە بەتایبەت بانکەکانی لوبنان ،کەوا لە عێراق کاریان دەکرد.
بێگومان کاری سپیکردنەوەی پارە دەرھاویشتەی خراپی ھەیە کەدەتوانین بەکورتی باسی بکەین.
کاریگەری خراپی ئابوری دەبێت بەتایبەت لەولاتانی دواکەوت دەبێتە ھۆی گەشە نەکردنی بازار و سستی لەوەبەرھێنان، وەھەروەھا لەسەرپارەی خاوێن.
یەکێکی ترلەکاریگەریەکانی بۆسەرکۆمەڵگا دەبێتە ھۆی دروست بونی کۆمەڵگایەکی نەخۆش ودەرد وناڵاندن بەدەست مادەھۆشبەرەکان بەتایبەت لەسەرگەنجان.
کاریگەری سیاسی شوشتنەوەی دراو گەورترین ھەرەشەیە بۆسەرئاسایشی قومی وڵاتان، دەبێت ھۆی زیادبونی گەندەلی و فسادی سیاسی و دزی لەکەرتی حکومی دروست بونی چێنێکی بەرزی مافیاگەرا و زۆر بونی بەتالە وبێکاری.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.