تۆمه‌تبارى هێرشى سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ى نیوزله‌ندا گله‌یى هه‌یه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 262 جار بینراوە

ستاندەر

برانتۆن تارانت ئه‌و تۆمه‌تباره‌ ئوسترالیه‌ى هێرشى كرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌ نیوزله‌ندا و 50 نوێژخوێنى كوشت، ناڕازییه‌ له‌بارودۆخى زیندانكردنی و ده‌ڵێت “رێگه‌م ناده‌ن كه‌س ببینم و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام بده‌م”.
كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی نیوزله‌ندا بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌، تارانتى ته‌مه‌ن 28 سالأ، كه‌ كه‌سێكى ئوسترالى راستڕه‌وى توندڕه‌وه‌ و هێرشى كرده‌سه‌ر دوو مزگه‌وت له‌نیوزله‌ندا، سكاڵاى له‌بارودۆخى زیندانه‌كه‌ى پێشكه‌شكردوه‌ و نوسیویه‌تی “رێگه‌م ناده‌ن له‌ناو زینداندا هیچ سه‌ردانیكه‌رێك ببینم و په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام بده‌م”.
لاى خۆیشیه‌وه‌ وته‌بێژى چاكسازى شاری ئۆكلاندی نیوزله‌ندا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌، زیندانیه‌كه‌ به‌پێى یاسا و رێساكان و پابه‌ندبوونه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵام له‌مكاته‌دا بۆى نییه‌ ته‌له‌فزیۆن و رادیۆ و رۆژنامه‌ى لابێت، هه‌روه‌ها نابێت كه‌س ببینێت.
برانتۆن تارانت له‌گرتووخانه‌ى باریمۆریمۆ له‌ئۆكلاندى نیوزله‌ندا زیندانییه‌، كه‌ تاكه‌ گرتووخانه‌یه‌ رێوشوێنى ئه‌منى توندوتۆڵى هه‌بێت له‌و وڵاته‌دا و تائێستا پرۆسه‌ی دادگاییكردنیشى كۆتایى نه‌هاتوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.