یادی دامەزراندنی حزبی شیوعیش کێشەی لەسەرە

لەلایەن ستاندار Posted on 301 جار بینراوە

مسعود عبدالخالق

وەک زۆربەی حزبە کوردستانیەکان یادی دامەزراندنی حزبی شیوعیش تەواو ئەو رۆژە نیە (٣١ی ئادار) کەوا ئیستا یادی دەکەنەوە ..بۆ زیاتر ئەو ووردە تویژینەوەیە بخوینەوە

ھاتنی بەلشەفیەت بۆ عیراق(حزبی شیوعی عیراق): لەبارەی سەرەتاکەیلە بوونی بیری بەلشەفیەت راو بۆچوون زۆرە، تەنانەت جار وایە ناوی ھەندێک لە زانایانی ئاینیش دێت، رەنگە تا رادەیەکیش راستی تیا بێ، لەلایەک لە دژی بریتانیا لە لایەکی تریشەوە بلشفیەتی(شیوعیەت)ئەوکاتی لە ژێر پە ردەی ئیسلامی ئیشی دەکردھەروەک (مکسیم رودنسن)لە کتێبی (الاسلام والمارکسیە )دان بەوە دەھێنی،شیوعیەکانی عێراقیش لابەلا ئەو سیاسەتەیان بە کار دەھێنا، کتێبێکیان دەرکرد بە ناوی (البلشفیە والاسلام )تیایدا ھاتبوو: ((..انێتوا الی ھژە الێرخە الإلھیە واستجیبوا لندا‌ء اخ لینین))،کادیرە بەرزەکانیان بۆ بە ڕەسەن کردنی شیوعیەت ئایەت و فەرموودەیان بە کار دەھێنا، ھەرچەندە لەژێرەوەش زور دژی ئاین بووینە کتێبێکی تریان بەناوی (ڕین اللە) بڵاوکردەوە تیایدا ئەونموونە ھەڵدەبژێرین وەک ھۆنراوە: ((وجا‌ء الناس جماعات، وسڕلە عن الجھل، ومن ھو الژی سقگ، قلنا : ان اللە الژی استبد والژی تخلێنا من برە وبحرە)).
دامەزراندنی : لە سەرەتادا زۆربەی ئەو بیروباوەڕانەی عەلمانیەتی رۆژھەڵاتی یان رۆژئاوایی لە ڕێی کەمایەتیە ئاینیەکان دەھات، بڵاوبوونەوەی شیوعەتیش ئاوابوو، لە شام بزوتنەوەی ھەشناقی ئەرمەنی شیوعیەتی بڵاو کردەوە، لە عێراقیش لە رێی پیاویکی ئاشوری بەناوی(بیوتر فاسیلی)خەلکی ئەھوازی ئێرانەوە ئەو بیرۆکەی ھێنا(یان راستتر ھێنرا ویلایەتی بەسرە)، لە راستیدا لە سەرەتا ھەر ویلایەتێک بە جیا کاری خۆی دەکرد، لە ویلایەتی بەسرەو ناسریەھەریەکە لە یوسف سلمان (فھد)و عبد الحمید خگیب لە ساڵانی ١٩٢٧- ١٩٢٨جم وجۆلیان ھەبووە لەگەڵ ڤاسیلینی، لەویلایەتی بەغداش لە ١٩٢٩ وە عاێم الفلیح کارا بووە ،بۆیە چەند مێژووەکی جیای دروست بوونی باس دەکرێ، لەلایەک (الموسوعە السوفیتیە) دەڵێ سالی ١٩٣٢حزبی شیوعی دروست بووە ، لەقاموسێکی تری سۆڤیەتی(قاموس السیاسی) دەڵێ یەکەم کۆبوونەوەی ناساسایی لەئاداری ١٩٣٤ بووە، دەڵی لە ١٩٣٢چاڵاکی تریان ھەبووە حنابگاگوش بوسالی ١٩٣٥یدەگێریتەوە ،لەلای حزبی شیوعی سەربردەکە بەوشیوەیە:
+ لە ٣١/٣/١٩٣٣لیژنەیک بەناوی (لجنە مکافحە اڵاستعمار) بە سەرۆکایەتی (عاێم فلیح) دروست بووە، لەو سەردەمی ناوچەکەو عێراق بەپێی (سایکس- پیکۆ ١٩١٦) و (سان- ریمۆ ١٩٢٠) وفرسای وسیڤەر لە ١٩٢٠و( کۆنگرەی قاھرە ١٩٢١ ) و(لۆزان ١٩٢٣) کەوتبووە ژێر دابەشی ئیمپریالیزمی بەریتانی و فەڕەنسی، تازە عێراق لە ١٩٣٢ ببوو بە ئەندام لە (عێبە الامم) بە تەزکیەی تایبەتی (ئینتدابی) بەریتانی، ھەر لەژێر ھاوپەیمانی ئینگلیز بوو.. شۆڕشی ١٩١٧ی ئۆکتۆبەری ڕووسیاش بە سەرۆکایەتی (لینین) و بانگێشەی ڕزگاری میللەتان و دروشمی دژ بە ئیمپریالیزمی ھەڵگرتبوو.
چەند ویستگەیەکی
– لەسەرەتا حزبی شیوعی سنوری عێراقیانە نەبوو، باوەڕیان بە یەکگرتنەوەی ھەموو عەرەب ھەبوو، ھەرواش بۆ یەکگرتنەوەی ھەموو کوردستان، دوای ئەو جۆرە دروشمە بە نازی و فاشی و رەگەز پەرست لەقەڵەم درا لەلایەن شیوعیەکان .
– لەسالی ١٩٣٥ بووە حزبی شیوعی عێراق، دوای سەرۆکایەتی بە (یوسف سلمان- فھد) سپێردرا، لەگەڵ کەسانی خەباتگێڕی وەک :(عزیز محمد، زکی خیری، عامر عبداللە، مکرم تاڵەبانی، کریم احمد ..) ئەو ڕەوتەیان پێگەیاند.- ھەڵوێستیان بەرامبەر کێشەی کورد چەسپاو نەبوو، جەند جاریک وەردەگەرا، لەدوایدا بەندی کرد بە چارەسەری کێشەی پرۆلیتاریای عێراق.

– لە ساڵی ١٩٦٣ (عبدالسلام عارف) زۆر بە تووندی لێیدان و ھاتنەوە ناو شۆڕشی کورد.
– تا دوای رێکەوتنی ئازار بە یەک لایەنی بەرەیەکیان لەگەڵ حزبی بەعس جاڕدا لەیادی ١٧ی تەمووزی ١٩٧٣.
– لە ھەمان ساڵ تەنھا لە بەشی کوردستان چەکیان لە حکومەت وەرگرت، بەڵام لە سەرتاسەری چەک کران بە فەرمانی بارزانیەوە .
– لە شەڕی چارەنووسی ١٩٧٤- ١٩٧٥ لە بەرەی حکومەت بوون بە چەکەوە دژی شۆڕشی کورد.
– دوای شکستی ١٩٧٥ حکومەتی بەعس سیاسەتی (چخگ علی القواعد وتقریب القیادە)ی لەگەل حزبی شیوعی بەکارھێنا، ھەروەک ئیستا دەسەلاتی کوردیش ئەو سیاسەتە لەگەل حزبەکان بەکاردەھینا .
– لەساڵی ١٩٧٨ لە لایەن بەعسەوە لێیان درا ودیسان ھاتنەوە ناو شۆڕشی کوردستان و جلی کوردی و جەمەدانی باوی ھاتەوە، دروشمی کوردایەتی پەیدابۆوە.
– لەساڵی ١٩٨٠ چوونە ناو ھەردوو بەرەی دژ بەیەکی (جود- پارتی و حسک) و (جوقد- یەکێتی)، جود لە ٢٨/١/١٩٨١ دروست بوو، جوقد لە ٢/١١/١٩٨٠دروستبوو.- لە ١/٥/١٩٨٢ کارەساتی قرناقەیان بەسەرھات ،ھەریەکە لە (کریم احمد – احمد بانی خەیلانی) سەرکردەکانی تر دەستگیر کران.
– لەدوای داڕمانی شیوعیەتی جیھان بە مەدرەسەوە لە ١٩٩١ زیاتر فکرەی دروست کردنی ح ش ک ھاتەوە مەیدان بەتایبەتی ئەو دەنگەی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان (٢١١٢٣) دەکا ٢%، ئیتر لەلیژنەی ئیقلیم بەرەو حزبێکی سەربەخۆی کوردستان وەڕێ‌کەوت.
– سەربردەی لیژنەی ئیقلیم: دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٦٧ لە کۆنگرەی (٣) بڕیاری دروست کردنی لیژنەی ئیقلیمی کوردستانی حزبی شیوعی درابوو.
– لە کۆنگرەی (٥)ی شەقڵاوە ١٩٩٣ حشع بووە چەند پارچەیەک:
١- حشک- کریم احمد.
٢- حشع- حمید موسی.
٣- پارتی کاری سەربەخۆ- ابو حکمت- محمد حلاق.
– لەدوای ئەو داڕمانە جیھانیەی شیوعی ئەو حزبە بەرەو زیاتر کزیەو کەمتر رۆڵی ماوە.
پەند و ئەزموون:
لەبەر ئەوەی باسەکەمان لەسەر حزبە کوردستانیەکانی ھەموو بەسەرھات و ئەزموونەکانی (حشک)یش لەناو (حشع)ە ئەویش عێراقیە، بەڵام ئەوەی گرنگە خەباتی ئەو چینایەتی بووە و کێشەی کوردیش نەتەوایەتی بووە، ھەرچەندە زۆربەی سەرکردە و کادیرانی کورد بوون، بەڵام ئەگەر وەک ئێستا (حشک) دروست بوایە جۆرەکاریگەرو ئەنجامێکی تری دەبوو، ھەموو خاڵە لاوازەکانی سەبارەت بە کورد لەوە کۆدەبێتەوە (تچحیە الجز‌ء من ڕجل الکل) لینین دایھینا لە(المۆلفات الکاملە ج١٩: “خلاێە المناقشە حول حق الڕمم فی تقریر مێیرھا بنفسھا”، لەو ھاوکێشەدا کورد تیایدا (جز‌ء) و ڕووخانی سەرمایەداریش (کل) بوو،یان لە باشترین دوخیدا کوردستان (جز‌ء) و عێراق (کل) بوو!، بۆیە گەلێ جار دەیان ووت بە پێی مەرج وپێناسی ستالین بۆ(ئومە) ئەوا کورد ئومە نیە بۆیە شایستەی بەدەوڵەت بوون نیە ، مێژوویەکی پڕ لە ئەزموونە زیاتر بەلای تاڵ، لەبەر ھۆیەکی سادە ئەوان لەو واقعە دەژیان، کەچی بە عەینەکی سۆڤیەت دەیان ڕوانیە ئەو واقعەی خۆیان و جیھان،لەو بارەیەوە با گوێ لە ڕای فھد ڕاگرین لە بارەی ھەر ڕەخنەیەک لە سەرکردایەتی ستالین و دەڵێ: (ئەوەی ستالین دەیلێ ودەیکا ھەر ئەرکی شیوعیەکانی سۆفیەتی نیە وەک ئەرکێکی موقەدەس ودەق جێ‌بەجێی بکەن بەڵکو ئەرکی ھەموو پڕۆلیتاریای جیھانە پەیڕەوی بکا ) .
بەلام لەکۆی گشتی نکولی لەوە ناکریت کە شیوعیەت پەیامیکی مرۆڤایەتیەو شیوعیەکان پاکن وزۆربەیان دوورن لەگەندەلی , لە راپەڕینەکان بەشدار بوون، ئەندام و لایەنگرانی پاکتر و پابەندتر بوون، لە دیاردە دزێوەکانی تاڵان، ئاودیوکردن، دزی، ڕاووڕووتی…دووربوون .
کەچی حزبی شیوعی کوردستان چەندین سالە زیاتر لەتەنیشت زولم وگەندەلان بوە لەکوردستان ،ئەگەر چی خۆی تیوە نەگلاوە ,لەئیستادا ئومیدیک پەیدا بوە ح ش ک بگەریتەوە بەرەی گەل .
(بۆ زیاتر بڕوانە : ناسنامەی حزبە کوردستانیەکان) .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.