ئەگەر هەیە ئەردۆغان ئەستەنبوڵ-یش لەدەست بدات

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەر هەیە پارتی دادوگەشەپێدانی توركیا بەسەرۆكایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان شارەوانی ئەستەنبوڵیش لەدەست بدات، دوای ئەوەی شارەوانی ئەنقەرەی پایتەختیشی لەدەستدا.
بەقسەی سەعدی گوڤەن سەرۆكی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی توركیا، تائێستا ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، چوار ملیۆن‌و ١٥٩ ھەزار و ٦٥٠ دەنگی ھێناوە وەك ئەوەی، كە بەدەستی من گەیشتووە بەدەستهێناوە، كە كاندیدی پارتی گەلی كۆماری جەهەپەی ئۆپۆزسیۆنە.
هەر بەقسەی لەناوبراو بینالی یڵدرمی كاندیدی پارتی دادوگەشەپێدان ئاكەپە ، چوار ملیۆن و ١٣١ ھەزار و ٧٦١ دەنگی لە سیستمەكەدا تۆماركراوە.
سەعدی گوڤەن باسی لەوەش كرد، كە قۆناغی تانە و سكاڵاكان بەردەوامەو ئەوە ئەنجامی كۆتایی نییە لەو شارە گەورەی توركیا.
سەرۆكی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەكانی توركیا هەروەها رایگەیاند “تا ئێستا ئەنجامی ٣١ ھەزار و ١٠٢ سندوق لە سیستمەكەدا تۆماركراوە. ٨٤ سندوق بە ھۆی بوونی سكاڵاوە لە سیستمەكەدا تۆمارنەكراون”.
رۆژی یەك شەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا بەرێوەچوو، كە پارتەكانی ئۆپۆزسیۆن لەچەند ناوچەیەك بردنەوەی گەورەیان تۆماركردووەو شكستی پارتی دەسەڵاتیش تۆماركراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.