دوا پەیامی یەکێتی بۆ پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

وتەبێژی یەكێتی، دوایین هەڵوێستی حزبەكەی لەبارەی رێككەوتن لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت ئاشكرا دەكات و راشیدەگەیەنێت: رێككەوتنێكی شەرەفمەندانەمان دەوێت و پەراوێزخستن و ژێردەستەییش قبوڵ ناكەین.
لەدوای كۆبوونەوەی نێوان وەفدی باڵای یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی، كە ئەمڕۆ  لەبارەگای كۆمەڵ لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند: هەڵوێستی ئێمە روونە، لەنێوان رێككەوتن و هیچ چارەسەرێكی دیكە، رێككەوتنێكی شەرفمەندانەمان دەوێت.
وتیشی: لەنێوان پەراوێزخستن و ژێردەستەییش، ئەوە بۆ یەكێتی قبوڵكراو نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.