رۆژنامەنووسی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی:پێشبینی دەكرێت كابینەكەی مەسرور بارزانی “لاوازترین” بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 202 جار بینراوە

ستاندر

رێبوار كەریم وەلی ، رۆژنامەنووسی نزیك لەنێچیرڤان بارزانی جێگری سەۆکی پارتی دیموكرات لەوتارێك پێشبینی ئەوەی كردووە، كە كابینەی داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی مەسرور بارزانی “لاوازترین” بێت.

بوار كەریم لەوتارێك نووسیویەتی: لایەنە سیاسییەكان هەر لە سەرەتاوە، ئەنجامەكانی هەڵبژاردنیان كردە دەرفەتێك بۆ تۆڵەستاندنەوەی سیاسی و تەسفیەی حیساباتی رابردوو، كە گۆڕان تۆڵەی رێككەوتنی دەباشانی لە یەكێتی كردەوە، یەكێتی تامی بردنەوەی هەڵبژاردنی لە دەمی پارتیدا تاڵ كرد و پارتیی ناچار كرد واز لە هێڵە سوورەكانی دوای 16ی ئۆكتۆبەر بهێنێ.ەروەها ئاشكرایكردووە، كە پارتی ناچار بووە بۆ راگرتنی بەڵانسی حیزبە بەشداربووەكان، چاوپۆشی لە زۆر شت بكات، بەڵام لە هەمانكاتدا، تەنانەت ئەگەر یەكێتی لە حكومەتیشدا بەشدار بێت، دیسانیش ئەم حكومەتە ئۆپۆزیسیۆنێكی بەهێزی لە دەرەوەی خۆی بەجێهێشتووە و بەشداریی گۆڕانیش لە حكومەتدا مەرجدارە بە سەقفێكی زەمەنی بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی نێوانیان. هاوكات لەگەڵ ئەوەدا، بەشێوەیەكی ئاشكرا یەكێتی بیر لە هەموو شێوازەكانی قەڵاچۆكردنی سیاسیی گۆڕان دەكاتەوە لە ناوچەی نفووزی خۆیدا و، تیمێكیشی لە بەغدا هەیە كە ئیش و كاریان بنكۆڵكردنی رێككەوتنەكانی نێوان هەرێم و بەغدایە. بەتایبەتیش لە مەسەلەی نەوت و بودجەی كوردستان هاوئاوازی شۆڤینییەكانی بەغدان.

رێبوار كەریم ئەوەشی نووسیوە: ئینجا لە ئێستاوەڕا، كە شكڵ‌و پێكهاتەی حكومەتی داهاتوو تا راددەیەك بەدەركەوتووە، پۆستە وەزارییەكان و دامەزراوە گرنگەكان لەژێر كاریگەری و هەژموونی باڵ و ناوەندەكانی فشاری ناو حیزبەكانی خۆیاندان و، كاركردن وەكو یەك تیمی یەكگرتوو لە كابینەی داهاتووی حكومەتیشدا، دیسان تەحەددیەكی دیكەی بەردەمی سەرۆكی داهاتووی حكومەت دەبێت، سەرباری ئەوەی، كە حكومەت پشتیوانیی زۆرینەی پەرلەمانی هەیە، بەڵام دەستبردن بۆ دۆسیەكانی چاكسازی هێندە ئاسان نابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.