ئەو شەڕەی یەکێتی دەیکات بۆچی؟ لەپێناو چی؟

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

عبدالله‌ قادر

سەرەتا لەبەر ئەوەی پێشینەی یەکێتی لای ھەمووان ڕون وئاشکرایە ولەچەند کابینەیەکیش بەئاشکرا دەرکەوتووە ونەشیان شاردۆتەوە کەئەوان لەسەر چی ناکۆکن لەگەڵ پارتی، بەھەمان شێوە شەڕی ئێستای یەکێتیش سەبارەت بەپێکھێنانی حکومەت دیسان دوو شتە؛ ئەوانیش
یەک ـ دەسکەوتی ماددی.
دوو ـ جێکردنەوەی شوێنێک یا پۆستێکی باڵا لەنێو حکومەت بۆ کوڕەکەی “کۆسرەت ڕەسول” لەبەرانبەر کوڕەکەی “تاڵەبانی” ئەو پۆستە سیادیەش کەخۆی دەبینێتەوە لەپۆستی وەزیری ناوخۆ، ئەوە جگە لەوەی کە قسە دەکرێت لەلایەن یەکێتی نیشتمانیەوە لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێمیش، بەحوکمی ئەوەی لەخولی ڕابردوو ئەم پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێمە لای یەکێتی ولەنێو یەکێتیشا لای کۆسرەت ڕەسوڵ بوو، ئەوان باش دەزانن کەبەناوی جێگری سەرۆکی ھەرێمەوە چ میزانیەیەک تەخمین کراوە بۆ جێگرەکە…..

خەڵک شتی بیرناچێتەوە، لای ھەمووان ڕون وئاشکرایە کەوا چۆن یەکێتی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێمی خستە قاڵبێکەوە پڕ بەبەری بنەماڵەی بارزانی دووریان، بۆیە دیارە کە کاری ئەوان لەقاڵبدانی یاسابوو بەبەری بنەماڵەیەک وبەس، خەمی ئێمەش خەمی یاسا ودامەزراوەکانی ئەم ھەرێمە بووە، خەڵکی باش بیری ماوە لەھەڵبژاردنەکە چۆن ھەریەک جەنابی مام جلال تاڵەبانی و کۆسرەت ڕەسوڵ و جەنابی دکتۆر بەرھەم لەھەڵمەتەکانی بانگەشە شاربشار دەگەڕان، کەوا دەنگ بدەن بە کاک مسعود بارزانی، کاندیدی ئێستا و کاندیدی داھاتوو ودواڕۆژ، لەکۆتایشدا تاڵەبانی دەیگوت: بەکوێرایی چاوی دوژمنان، جگە لەوەش لەھەندێ جێگەی تریشا لەھەڵمەتەکانی بانگەشە دەیگوت، دەنگدان بەبارزانی، دەنگدانە بەئاشتی وئاوەدانی….

ئەوە لەخولی سێیەمیش دیارە کەوا لەسەردەمی سەرۆکایەتی دکتۆر ئەرسەڵان بایز چۆن بەیاسا لەدوای تەواوبوونی ویلایەتەکەی بارزانی لە ۳۰ی حوزەیراندا دوو ساڵ لەویلایەتی بارزانی لەناو پەرلەمان لەلایەن یەکێتیەوە بۆبارزانی درێژکرایەوە، لەھەموو قۆناغە ھەستیارەکانی تایبەت بەتەواوی ئەو پڕۆژەیاسایە گرنگانەی نێو پەرلەمان کەئاییندەی ئەو وڵاتە دیاری دەکەن وڕەھەندی نیشتمانیان ھەبوو گۆڕان پڕۆژەیاسای بۆپێشەشکردووە وھەوڵیداوە لەڕێی یاساوە ڕێ لەوە بگرێت سیستمی حوکمڕانی لەھەرێم بەرەو دیکتاتۆریەت وشانشینی ھەنگاو بنێت. لەھەموو قۆناغەکان گۆڕان تەنھا جێھێڵدراوە وبەتەنیا ماوەتەوە، ھاوڕێکانی بوون بەھاوڕێی نیوەی ڕێگا وھەمیشەش یەکێتی چۆتەوە لای پارتی وگۆڕانی جێھێشتووە.

خەڵکی ئەبێت بڕیار بدەن، تروسکاییەک ماوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان جێی ئومێد بووبێت، لەھەموو قۆناغەکان بووبێتە ھاوڕێی نیوەی ڕێگا؟
ئەگەر بەگریمانەی شیکاری وخوێندنەوەش بێت، مادام یەکێتی بەئاشکرا شەڕی پۆستیەتی لەگەڵ پارتی، بێگومان نەخێر جێی ھچ متمانەیەک نیە، لەبری خەمی کەرکوک، خەمی پۆسی پارێزگاری کەرکوکیانە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.