پەندێک لەبۆتەفلیقەی سەرۆکی جەزائیرەوە بۆ سەرکردە ئیسلامی و عەلمانییەکانی کورد

لەلایەن ستاندار Posted on 204 جار بینراوە

ستاندەر

مسعود عبدولخالق

عبدولعەزیزبۆتەفلیقە سەرۆکی جەزائیر دوای ململانێکی زۆر لەگەڵ کورسی دەسەڵاتدا، دواجار هاتەژێر باری داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەی ولەدرەنگانی شەوی رابردوو دەستی لەکارکێشایەوە، ئەوەی خوارەوە دەقی ئیستقالە ناشرینەكەی بۆتەفلیقەی سەرۆكی جەزائیرە ،تیایدا: 1- بسم الله ی نەنوسیوە 2- ئیستقالەكەی دایتە پال بەرژەوەندی جزائر نەك خۆپیشاندەران 3- ریزی خۆی نەگرت پیش ئەوەی میلەت لیی هەلسن خۆی دوور كەویتەوە 4- رۆژی رەشی گەندەلكاران ودزو تالانچیەكانە 5- لەبیرتان نەچی ئەو پیاوە ڕۆلی زۆری بینی لە ریكەوتنامەی جزائری 1975 و ئەو زولمە گەورە لەكوردی هەژار كرا .

پەندی یەكەم بۆ سەركردە ی ئیسلامی :

 بەرەی ئینقازی ئیسلامی لەسالی 1990 بە دیموكراسیانە بردیەوە و 86%ی كورسیەكانی هینا كەچی كۆمەلگەی نیودەولەتی پشتیان نەگرت و شكستیان هینا واتە ئەو فۆرمە ئیسلامیە قەبوول نیە لە نێودەولەتی ،لەلایەكی تریشەوە لەو سەركەوتنە بێغەل وغەشەی بەرەی ئیسلامی جزائیر كەچی محفوز نحناحی سەرۆكی (حزبی كۆمەلگەی ئاشتی -ئیخوان) تەنها دوو كورسی هینابوو دژی بەرەی ئیسلامی وەستاو لایەنگیری ئینقلابی عسكری جزائری كرد كە ئەو دۆخەی بەسەر جزائیر وا هێناوە ، لە میسریش محمد مورسی بە دیموكراسیانە دەرچوو بەسەرۆك كۆمار كەچی بزوتنەوەی نوری سەلەفی دژی وەستاو لایەنگیری ئینقلابی سیسی كرد …ئەو ئەزمونانە پیمان دەلیت ئەو فۆرمە ئیسلامیەی ئیستا چارەنوسی نەماوەو بیگۆڕن بە فۆرم و دیزاینیكی نوێ .

پەندی دوەمی  بۆ سەركردە عەلمانیەكان :

 دەبینن دیمەنی ئەو كۆنە سەركردانەی تەشەبوس بەكورسی دەكەن چەندە ناشرینن وچۆن كۆتاییان بەو تراژیدیا قیزەونە دیت ،كەچی ئەو سەركردانەی نۆرەی خۆی لەدەسەلات وحزب دوو دەورەكە تەواو دەكات ودادەنیشی چەندە ریزیان لە دنیاوقیامەت هەیە ،ئەوەی بەسەر بۆتەفلیقە هات پیشتر بەسەر هاوتاكانی هاتبوو وەبەسەر هاوتا كوردەكانیش دیت ..ئێ تاكەی پەند وەرناگرن  ،دە ئیوەش دانیشن وبا نۆرەی هاوڕێیەكانی خۆتان بیت .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.