ئەمریکا هاوکاریە داراییەکانی بۆ پێشمەرگە کەم دەکاتەوە لە ستاندەر بڕ و هۆکارەکەی بزانە

لەلایەن ستاندار Posted on 193 جار بینراوە

ستاندەر

لە بودجەی ساڵی داھاتووی ئەمریکا پشتیوانیە داراییەکانی ئەمریکا بۆ پێشمەرگە بەرێژەی ٥٠% کەمدەکرێتەوە، بەگوێرەی راپۆرتێکی ئەلمۆنیتەر ئەو ھاوکاریە داراییەی پنتاگۆن کە برەکەی ٢٩٠ ملیۆن دۆلارە بۆ ١٢٦ ملیۆن دۆلار کەمدەکرێتەوە، ئەو پارەیە پێشتر ئەمریکا بۆ موچەی پێشمەرگە و پێداویستیەکان لە شەری داعش دەیدا بە حکومەتی ھەرێم، پاساوی کەمکردنەوەکە وەک وتەبێژی پنتاگۆن ئاماژەی بۆ کردووە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئێستا پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا بەرەو باشبوون چونە و، لە بودجەی عێراق پارە بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە تەرخان کرایە.

پنتاگۆن لە رێگای وتەبێژەکەیەوە ھەروەھا رایگەیاندوە دڵخۆشن لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ پشکی ھەرێمی کوردستان لەبەرچاو گیراوە و پێیان دەدرێت، راشیانگەیاندوە پێشمەرگە وەک ھاوبەشێکی کاریگەری ئەمریکا لەشەری دژی داعش دەمێنێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە بودجەی پێشنیارکراوی پنتاگۆن بۆ ساڵی دارایی هاتووە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار  بۆ شەرڤانانی رۆژئاڤای کوردستان تەرخاندەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.