یەکێتی:رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لە ئەنجامی ھیچ ھەڕەشەیەک نەبووە

لەلایەن ستاندار Posted on 199 جار بینراوە

ستاندەر

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت،رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لە ئەنجامی ھیچ ھەڕەشەیەک نەبووە.

ئارێز عبداللە.لە نوسینێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک،دەنوسێت:رێککەوتنی یەکێتی و پارتی لە ئەنجامی ھیچ ھەڕەشەیەک نەبووە، چونکە یەکێتی ھەرگیز لە ھەڕەشەکان نەترساوە و ناشترسێ، لەسەرەتاشەوە ئامادەیی بۆ بەشداریکردن دەربڕیوە، لەو پێناوەشدا چەند مانگێکە لە  گفتوگۆدایە. ئەگەر لە رۆژی چوارشەممەی رابردووی ئەو رێککەوتنە راگەیەندرا پەیوەندی بە ئەنجامی گفتوگۆکانەوە بوو نەک ھەڕەشە. دەنا خۆ پارتی زووتریش دەیتوانی لەگەڵ گۆڕان حکومەت پێک بێنێ، پێک نەھێنانی حکومەتیش کەمتر پەیوەندی بەیەکێتیەوە ھەبووە.ئەو سەرکردەیەیی یەکێتی دەشنوسێت:دەبێ ئێمەی یەکێتی بیسەلمێنین کە پابەندی دروشمەکانی خۆمانین و گفتوگۆکانیشمان بۆ بەشداریکردن لە حکومەت تەنیا لە پێناوی ژمارەی وەزارەتەکان و دۆزینەوە ھەلی کار نەبووە بۆ چەند ھەڤاڵێک  و لەو بارەیەشەوە ئەرکمانە ئەسپی خۆمان تاوبدەین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.