ئۆپۆزسیۆن ئەیەوێت لە چ بچێت ؟

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

نه‌ژاد ڕه‌سول

ئۆپۆزسیۆن ئەیەوێت لە چ بچێت ؟
(ئۆپۆزسیۆن و میمون و مرۆڤە مەستەکان)

فرانس کافکا لە نووسینێکی (راپۆرتێک بۆ ئەکادیمیا)دا دەنووسێت کە باس لە گیانەوەرێک دەکات، میمونێک کەدەبێت بە مرۆڤ بەسەرھاتی خۆی بۆ ئەکادیمیایەک دەگێرێتەوە کە چۆن لە دارستان گرتوویانە پاشان دەیگوازنەوە بۆ ناو کەشتیەوە بەبرینداری لەناو قەفەزوە زیندانی دەکەن !ئەم میمونە لە قەفەزەوە دەنووسێت :(بۆ رزگاربوونم لەو قەفەزەدا ئەبێت ببم بە مرۆڤ)ھەر بۆیە لە ودیووی قەفەزەوە سەیری دەریاوانە بەدمەستەکەو سەرخۆشەکانی ناو کەشتیەکە دەکات چۆن مرۆڤ بوونی خۆیان بە سیستی بەسەر ھەموو گیانەوەرەکان دەچەسپینن،بەووردی ھەولدەدات لاسایان بکاتەوەو سەیری ھەلسووکەوتەکانیان بکا،خۆ فێرکردنی ئەم میمونە بۆ ئەوەی ببێت بە مرۆڤ ،ئەم جولەیەی میمونەکە بۆ خۆشەویستی مرۆڤ نەبووە تاببێتە مرۆڤ بەلکو بۆ رزگاربوونیەتی لە زیندان و قەفەزی مرۆڤەکە؟ بۆ ئەوەی بژێت و نەمرێت !
ئۆپۆزسیۆن لە بەردەم تاقی کردنەوەیەک دایە بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی پایەداردا ،کە پێشتر کایەی سیاسی ھەرێمی بە درێژای شلەژانی ٢٨سالەی رابردوو پاراستووە،بەدەست ئەوانەی لەدەرەوەی سیاسەت و رێگا ورێساو یاساکان پەکەوتەی حکومرانی ئێرەیان بەرێوەبردووە.
بۆیە نەتوانین بۆبوون بە ئەلتەڕناتیڤێکی مێژووی ئەم دەسەلاتە سیاسیە گرەوە راستەقینەکان ئەدۆرێنن.
بۆیە ھەولدان بۆ دەربازبوون لەم قەفەزە شێوازێکە لە تێنەگەیشتن ئەوان بۆ جۆری ئەو دەسەلاتە سیاسیە،
ئەم لاسای کردنەوەی مرۆڤە مەستەکان سەرەتایەکە بۆ بێشکەی قوول بوونەوەی ناکۆکیەکان، لاسای کردنەوەی ئۆپۆزسیۆن بۆھەر مۆڤێکی دەرەوەی ئەم قەفەزە سیاسیەی خۆی واتە دروستکردنی مالێکی پەشۆکی ناوخۆیە ،دروستکردنی دونیای ئاوەژوو کردنەوەی ھەموو بەھا جوانەکانە ،ئاوەژووکردنەوەی نرخ و بەھاکۆمەلایەتیە بەرزەکانە لە ئەخلاقی سیاسی دا.
بۆیە دەبێت ئۆپۆزسیۆن حەقانیەت ھەلبژێرێت ،پێویستە شێوازێکی ھەندەسیانەی وورد بۆ دەرچوون لە زیندنی مرۆڤە مەستەکان ھەبێت.
.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.