ستاندەر ناوی وەزیرەکانی ناوەخۆ و سامانەسروشتییەکان لە کابینەکەی مەسرور بارزانی ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 318 جار بینراوە

ستاندەر

بەبڕیاری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ،هیچ وەزیرێکی پارتی لە کابینەی هەشتەم دووبارە کاندیدناکرێتەوە لە کابینەی نوێ،بەرپرسێكی پارتیش ئاشکرای     دە کات کە حزبەکەی بۆ به‌شداریكردن له‌ كابینه‌ی نۆیه‌مدا گۆڕانكاریی له‌ زۆربه‌ی پۆسته‌ وزارییه‌كانی پێشوودا ده‌كات، به‌تایبه‌تی ئه‌و وه‌زیرانه‌ی كه‌ چه‌ند كابینه‌یه‌كه‌ له‌ پۆسته‌كانیاندا به‌رده‌وامن و بۆ ئه‌مجاره‌ ئه‌وان ده‌گۆڕێن و خه‌ڵكی نوێ ده‌هێنرێنە پێشه‌وه‌”.بەپێی زانیارییەکانی ستاندەر پارتی تاوەکوو ئێستا کاندیدی دوو وەزارەتی یەکلاکردۆتەوە،ئەوانیش وەزارەتەکانی ناوەخۆ و سامانەسروشتییەکانە،هەربەپێی زانیارییەکانی ستاندەر،بۆ وەزارەتی ناوەخۆ،نەهزەت علی بەرپرسی پێشوتری پاراستن و بۆ وەزارەتی سامانەسروشتییەکانیش،د. نزار نەعمان سالم بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی‌ پۆستە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.