ستاندەر
ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بە دەنگی ئەمریكای راگەیاندووە” جێگری سەرۆكی هەرێم ببێت یا نەبێت بۆ ئێمە چیە؟ هەر ئەو كەسە دەچێت “مەعاش” وەردەگرێت هیچی تر، چیە؟ چ نرخێكی هەیە؟ هیچ نیە بەڕاستی! “بەخوا بەڕاستی ڕاستیەكەت پێدەڵێم” پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم لەناو زیاتر هیچی تر نابێت هیچ، ئەگەر بە بۆچونی من بێت هەر وەرینەگرین ئەو پۆستە(پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێم)، ئاخر سەرۆكی هەرێم هی پارتی بێت و هەموو دەسەڵاتە “ئەساسیەكان” لەدەست پارتیدا بن، “بەڕێز مەسعود بارزانی” كە خۆی مابێت ڕەنگە “نێچیریش” ئەو دەسەڵات و “ئەهمیەتە” گەورەی نەبێت هەر ناوبێت كە سەرۆكی هەرێمە، ئنجا ئێمە جێگری ئەویش بین دەبێت چیمان بەدەست بێت و جێمان پێبكرێت و چ بڕیارێكمان پێدەدرێت؟ ”
ژاژڵەیی ئەوەشی وت” كۆمەڵێك خەڵك هەیە ڕەنگە قسەكانی منیان بە دڵ نەبێت و بیكەنە”زەجە” چونكە من ڕاستیەكان دەڵێم من دەڵێم ئێستا ئێمە لەپێناوی ئەوەی “ئیستقرارێك” بەهەرێمی كوردستان بدرێت توشی گیروگرفت و دوو ئیدارەیی نەبین كێشەمان بۆ دروست نەبێت ئەگەر یەكێتیش بەهانە بگرێت بۆ پۆستێك كە دراوە بە گۆڕان با بیدەن بەوان كەی ئەوە كێشەیە؟