ستاندەر
پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان وەڵامى شێخ جەعفەر فەرماندەی هێزەکانى حەفتاى دایەوە کە ڕایگەیاندبوو ئەگەر جێگرى سەرۆکى هەرێم لەپشکى گۆڕان بێتە بەرپرسیاری هێزە چەکدارەکان بەهیچ جۆرێک گوێی لێ ناگرێت.
جەلال محەمەد لە هەژمارى تایبەتى حۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک نووسیویەتى”پێشنیاز دەکەم بۆ ئەو بەڕێزەی لەسەر پشکی گۆڕان پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم وەردەگرێت تاوەکو شێخ جەعفەر فەرمانەکانی بە جوانی جێبەجێبکات هەوڵبدات گرتەیەکی ڤیدیۆیى لە گرتەکانی لوبنانی لای خۆی دابنێت دڵنیات دەکەمەوە ئەم کارەت کرد شێخ جەعفەر دەبێت بە کۆیلەت”
ئەو پەرلەمانتارەى گۆڕان شێخ جەعفەرى بەوەش تۆمەتبارى کردووە،” باوەڕی نە بە یاساو نە بە دیسپلین نیە تەنها کۆیلەى گرتە ڤیدیۆییەکانییەتی، بۆیە لاتان سەیر نەبێت لە بەلاش فەرمانی کە س جێبەجێ ناکات ئەو خۆی باش دەناسێت دەزانێت فەرمانی کێ جێ بەجێ دەکات و فەرمانی کێ جێبەجێ ناکات”.