دیوە شاراوەکەی دواخستنی کۆبونەوەی پەرلەمان

لەلایەن ستاندار Posted on 165 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی رازی نەبوونی بزوتنەوەی گۆرانەوە كۆبونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیاربوو بۆ هەمواری یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بەرێوەبچێت دواخرا بۆ هەفتەی داهاتوو.كۆبونەوەكەی پەرلەمان ئەگەرچی لەسەر داوای لیژنەی یاسایی پەرلەمان دواخرا، بەڵام بەپێی زانیاریەكان، لیژنەكە گرفتێكی ئەوتۆی لەبەردەمدا نەبوو بۆ پێشكەشكردنی راپۆرتی كۆتایی لەسەر پرۆژە بڕیاری بەگەڕخستنەوەی سەرۆكایەتی هەرێم، كە بە وتەی خۆیان دەیانوت كاتمان نەبوە بۆ تەواوكردنی راپۆرتەكە، بەڵكو هۆكارە سەرەكیەكە پەیوەندی بەزیادكردنی جێگرێكی دیكەوە هەبوە بۆ سەرۆكی هەرێم تاوەكو لەیاساكادا جێگری بكەن، ئەمەش تا ئێستا گۆڕان پێی رازی نەبوەو دەكەوێتە سەر ئەو دانوستانەی كە بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا لەنێوان پارتی و گۆڕاندا ئەنجام بدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.