پەرلەمانتارێکی گۆڕان: بە پلانی پارتی بیرۆکەی بە بنەماڵەییکردنی حزب لە ھەرێمی کوردستان لە ئارادایە

لەلایەن ستاندار Posted on 197 جار بینراوە

ستاندەر

هۆشیار عه‌بدوڵا، په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌په‌رله‌مانی عێراق بەدەنگی ئەمریکای راگه‌یاند”پارتی بە بەرنامە وادەکات لە ناو یەکێتیشدا ئاڕاستەیەکی بنەماڵەیی دروستببێ و ھەر لەسەر ئەم بنەمایەشە فازڵ میرانی لە ناو ھەمو ئەندام و سەرکردانەی یەکێتی پشتیوانی لە قوباد تاڵەبانی دەکات، ئەمە لە کاتێکدایە لە ھەڵبژاردنی رابردودا رەخنەی ئەوەی لە قوباد تاڵەبانی دەگرت کە ھیچ رۆڵێکی نەبوە لە دروستبونی سەرۆکی حکومەت و ھەر لە بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەمجارەی ھەرێمی کوردستانیشدا وتی: قوباد تاڵەبانی نیوەی پارتی و نیوەکەی دیکەی یەکێتییە. ئەو کاتە قوباد تاڵەبانی بەتوندی وەڵامی دایەوە، ئێستایش کە لە سەرەوەختی پێکھێنانی حکومەتە، فازل میرانی ھەمان قسە دەکاتەوەو کەچی قوباد تاڵەبانی خۆی لێ بێدەنگ کردوەو دوریش نییە قسەکەی پێخۆش بوبێ!”

له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ “تۆ خۆت وا دەردەخەی کە زۆر دژی بە بنەماڵەییکردنی حزبی، ئەی پێتوانییە حزبەکەی خۆیشت(گۆڕان) بەدەر نەبێت لەمە؟ هۆشیار عه‌بدوڵا وتی”تا ئەم کاتە، کوڕەکانی کاک نەوشیروان نە سەرۆکی حکومەتن و نە جێگری سەرۆکی حکومەتن نە وەزیرن و خۆیشیان بۆ ھیچ پۆستێکی پەرلەمانی و حکومی کاندید نەکردوە، بەڵام بە گشتی لە ھەرێمی کوردستان بیرۆکەی بە بنەماڵەییکردنی حزب بەشی زۆریشی بە پلانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئارادایە، بەڵام تا ئەم ساتەوەختە کوڕەکانی کاک نەوشێروان لە دەرەوە و ناوەەوەی بزوتنەوەی گۆڕان دور لە پۆستی حکومی ماونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.