ستاندەر
مەحمود محەمەد وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیاى حیزبەکەی رایگەیاند “پارتى لە دەرگاى هەموو ئەو حیزبە سیاسیانەى داوە کە کورسى پەرلەمانیان هەیە بۆ بەشدارى لە حکومەتدا”.
وتیشى “لەدەرگاى کۆمەڵى ئیسلامی مان داوە، بەڵام تائێستا وەڵامێکى روون و ئاشکرایان نەداوەتەوەو نازانین ئایا لە رۆژانى داهاتوو وەڵامێکى راشکاوانەمان دەدەنەوە یان نە؟”.