ستاندەر
پارتی دیموكراتی كوردستان پشتیوانی بۆ داواكاریه‌كه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت و ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌و داواكاریه‌ی یه‌كێتیی بۆ زیادكردنی جێگرێك بۆ كاروباری سه‌ربازی، گرفت دروستكردنه”.فازڵ به‌شاره‌تی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی،هێرشده‌كاته‌سه‌ر یه‌كێتی و به‌په‌ڵپ گرتن بۆ وه‌رگرتنی پۆست تۆمه‌تباری ده‌كات، ده‌شڵێت:”په‌ڵپی له‌پۆسته‌كان گرتوه، گرفتیشی به‌داواكردنی پۆستی جێگرێكی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كاروباری سه‌ربازی دروستیكرد، ئه‌مه‌ش زیاده‌یه، چونكه یه‌كێتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی پێدراوه، ئه‌و داواكاریه‌ش ئه‌گه‌ر گرفت دروستكردن نه‌بێت هیچ شتێكی تر نییه”.