گۆڕان ناوی سەرجەم كاندیده‌كانمان بۆ پۆستە حکومییەکان یەکلاکردۆتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 1296 جار بینراوە 0 سەرنج
Goran

ستاندەر

نه‌سره‌دین مه‌حمود، ئه‌ندامی جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ تۆری هەواڵی سلێمانی  ڕاگه‌یاندووە: كاندیدمان بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و پۆستانه‌ دیاریكردووه‌، كه‌ له‌ كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت به‌رمانده‌كه‌وێت.

ئەو ئەندامەی جڤات وتیشی: هه‌ركاتێك یه‌كێتی و پارتی گه‌یشتنه‌ ڕێككه‌وتن، ئێمه‌ كاندیده‌كانمان ئاماده‌ن و ڕاده‌ستی لیژنه‌كان ده‌كرێن.

به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانیان یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌و ئاشكرایكرد: بڕوانامه‌و لێهاتوویی و شاره‌زایی و ته‌مه‌ن، بۆ دیاریكردنیان ڕه‌چاوكراوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *