ستاندەر
ئەمڕۆ زیاترلە ٦٠ جوتیار بەنوینەرایەتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، لە مەیدانی تەحریری بەغدا گردبوونەوە، رێبین شەمامکی پارێزەری خۆبەخش لەکەیسی شایستەداراییەکانی جوتیارانی هەرێم، بەستاندەری راگەیاند: ئێمە لەگەڵ جوتیارانی هەرێم
بۆ دوو پەیام ئەم گردبوونەوەیەمان ئەنجامداوە.
یەکەم: نامەیەکی کراوەمان بۆ بەرێز سەرۆک وەزیرانی عیراقی “عادل عبدالمهدی” ناردووە، بەراشکاوی داوامان لێکردووە بریارەکەی عەبادی هەلوەشێنیتەوە واژوو لەسەر سەرفی پارەکانمان بکات . بە پێچەوابەوە پەنا بۆ دادگای فیدراڵی و سندوقی نەقدی دەولی دەبەین ، کە بەمەرج قەرزی داوەتە عیراق ، یەکێ لەمەرجەکانی دانەوەی قەرزی ناوخۆو دەرەکیە ، بۆیە یاداشتێکمان داوەتە ئەو رێکخراوە بۆ ئەو پرسە، کە ئەگەری هەیە بیکەینە سکاڵا، ئەگەر سەرۆک وەزیران واژوو لەسەر شایەستە داراییەکانمان نەکات.
دووەم : پەیامیش بۆ نوێنەرانی کورد لە بەغدا
بۆئەوەی بەیەک تیم کار بکەن لەسەر دۆسیەی کەیسەکە.