دەڵێن پایزی ئیسلامی سیاسی و بەھاری حوکمی مەدەنیە ئەنگۆ دەڵێن چی !!!!!!!!!!!

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

مەھدی کاوانی
ترسم لە تەبەقەی سیاسی سۆدان و جەزایر نیە ،زیرەکن وشیارو وردبینن و حیساب بۆ ھەموو ئەگەرەکان دەکەن
سۆدان ھەنگاوێک پێش جەزایرەو دوو ھەنگاویش پێش لیبیایە
ھی سۆدان و جەزایر بە ئیعتسام و حیراکی مەدەنیە ھی لیبیا بە شەڕە.
سۆدان و جەزایر کۆتاییان بە دەسەلاتی عومەر بەشیر و بۆتەفلیقە ھێناوە بەڵام ھی جەزایر ھێشتا عەسکەر کودەتای نەکردووە ھی سۆدان کردوویەتی .
ھی لیبیا وکی ھینەکەی پارتی و یەکیەتی دوو زۆنیە . چۆن چۆنی زۆنێکیان تورکیای لە پشتەو ئەویدیکەش ئێران . ھینەکەی لیبیاش زۆنێکیان سوپایەو سەرۆکەکەی عەفتەرەو کە قائیدێکی زۆر بە توانا بوو لە دژی قەزافی دەجەنگا . زۆنی دووەم پێیان دەگۆترێ ویفاق و سیستەمی سەربازیان تێدایە بەڵام ملیشیا ئیسلامیەکان بە سەر زەمامی حوکم موسەیتەرن .
زۆنی یەکەم ، سعودیەو ئیمارات ومیسریان لە پشتەو پێش دەچێ جگە لە ئیتالیا ئەمەریکاو ئەوروپا زیاتر موتەعاتف تر بن لە گەڵیان . زۆنی دووەم تورکیاو قەتەر لە گەڵیانن و وەک دەڵێن پالپشتی مادی و چەک و تەقەمەنیشیان دەکەن و روسیاش زیاتر تەعاتوفی لای ئەوانە . ئەو زۆنەی دووەم ، تاوانی واشیان خراوەتە پاڵیەوە کە پاشماەەکانی قاعیدەو داعش و ڕێکخراوە ئیسلامیە توند ڕەوەکان وھاوچەشنەکانی ئیخوانی میسر لە گەڵیان بن . رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکا بەڵام ھێزەکانی زۆنی یەکەم واتە عەفتەر دەڵێن نا دەبی بە شەرکۆتایی بە ملیشیاکان بێنین ئینجا ھەلبژاردن دەکەین .
سوپا چ لە سۆدان چ لە جەزایر نە بۆ بەرەی گەل نەبۆ بەرەی ، ماڵ نیە ، واتە نەک سەدا سەد نیە ، بەلکو ٧٠٪‏ یش نیە . ڕەنگە ھی سۆدان ٧٠٪‏ ەکەی بەلای حیراکە بەس ھی جەزایر ھێشتا فیفتی بە فیفتیەو ھی لیبیاش دوو ، سێ ھەفتە بەر لە ئێستا بنغازیان لە بن دەستی ویفاق دەرھێنایەو مەتارێکی تەرابلوسیان کۆنترۆل کردیەو گەمارۆی پایتەختیشیان واتە تەرابلوس داوە .
جولەی ئیسلامی بە تایبەتی بۆ ئەو سێ ولاتەو تورکیاشی بخە پاڵ دەڵێن پایزی عەرەبیەو بە حیراکی مەدەنی و سوپای لیبیاش دەڵێن بەھاری مەدەنیە .
ئەوەی لە سۆدان ، ڕووی داوەو ڕوودەداو ، دەکاتە کۆتایی ھاتنی ٣٠ ساڵەی حوکمی ئیخوان و عومەر حەسەن بەشیری دکتاتۆریان . ھی جەزایریش پیپێکەوەیەک ھەیە لە نێوان ھەوادارانی حوکمی مەدەنی و ھەودارانی حوکمی ئیسلامی زیاتر ھاوشێوەکانی ئیخوان ، بەس لێرەش حیراکە مەدەنیەکە زیاتر خۆی فەرز کردیە .
لە لیبیاش عەسکەر زیاتر موسەیتەرترە .
بە شێوەیەکی گشتی جولەی ئیسلامی سیاسی لە تەواوی ولاتانی عەرەبی لە پاشە کشە دایەلە میسر سیسی کودەتای بە سەر کردن لە تونس بە نیوە بە نیوەیش بێت دەسەلاتیان لە بن دەستی نەھزەی تونسی دەرھێنا کە باکگراەندیان ئیخوانی بوون . سوریاش دەبینین کە ھێزەکانی سوریای دیموکرات بە یارمەتی ئەمەریکا جۆنچۆنی کۆتاییان بە حوکمی داعش ھێناو بە ھەزارانیان لێ بەدیل گرتن و لە بەرەی رژێمی بەشار ئەسەدیش تەنیا ئدلبو چەرابلس و عەفرینیان بە دەست وەماوە لەوێش ئەھا ئەمرۆ سبەی دەریان کەن .لە یەمەنیش میراتگری ئیسلامی سونی کە ئەوکات قاعیدە بوون ، ملیشیا حوسیەکانی سەر بە ئێران شوێنیان گرتوونەتەوە .
لە عیراق لایەنی سونی ئیسلامی وکی نەبن وایەو لە ھەرێمیش تەنیا ١٠٪‏ کورسیەکانی پەڕلەمانیان بە دەستەوەیەو لایەنی شیعیش بوونەتە دوو بەش یەکێکیان ئەمەریکا بە مەرجەعی خۆیان دەزانن ئەویتریش ئێران .
جەھەپەی تورکیش بە گەمەی ھادەپ شەرخێکی گەورەیان دە حیزبەکەی ئۆردوگان کردووە . ئەمەریکاش بە فعلی عەسار نەفەسی لە ئێران بریوە . ئیدی ئەگەر بڵێێن پایزی سیاسی ئیسلامیە کێندەری ھەلەیە .
لە سۆدان حالەتێک دروست بووە کە ھەر یەکەیان واتە پاشماوەکانی دەسەلاتی عومەر حەسەن بەشیرو دەسەلاتی شەقام ، دەیانەوێ سوود لە سوپا ببینن . ھی یەکەمیان بۆ دووبارە گەڕانەوەی دەسەلاتیان و دووەمیش بۆ ئەوەی لە ڕێگای دەسەلاتی سوپاوە ، لە لایەکەوە بتوانن ڕەگ و ڕیشەی پاشماوەکانی دەسەڵات لە بنەوە ھەرتەکێنن و نەیەڵن سەر ھەڵداتەوە ، لە لایەکی تریش ئەو بوارە بۆ سوپا نەڕەخسێنن کە کودەتا بە سەر حوکمی مەدەنیش بکات .
نابێ ئەوەش لە بیر بکەین کە سوپا لەو ولاتانە کە جەزایر و لیبیاش دەگرێتەوە ھەروەھا میسری سیسی و تونسیش لە گەلیا چونکی حوکمی ئەو وڵاتانە دکتاتۆری بووە و دەسەلات ھەموو تواناکانی بۆ ئەوە بەکار ھێناوە کە سوپا تا ڕادەیەکی زۆر بکاتە دار دەستەی خۆی .
من ناڵێم سوپا لەو وڵاتانە ڕێکاو ڕێک و بە تەواوەتی وکی سوپای بەشار ئەسەدو پێشتری ڕژێمی بەعس و ئستای تورکیاو حوکمی قەزافی و کورە بگرە وکی ھینەکەی خۆمانی حکومەتی کوردیشە کە بە تەواوەتی لە سفەتی نیشتمان پەروەری و داکۆکی کردن لە نیشتمان ، دابڕا بن . بۆیە ئەگەر بێت و قسەکەم ھەم بۆ سۆدان و جەزایرە لیبیاش لە گەڵی ، بە دوو لایەنی دەبێ تەماشای سوپا بکەن و ئەوە بزانن کە پلەدارە بەرزەکان زیاتر لە دەسەلاتی کۆن و فکرەی کودەتا نزیکن و خوارەوەش دەیانەوێ دەباوەشی گەڵ دابن .
بەس ترسیشم لە تەبەقەی سیاسی سۆدان و جەزایر نیە ، زیرەکن ، وشیارو وردبینن و حیساب بۆ ھەموو ئەگەرەکان ، دەکەن .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.