په‌رله‌مانتارێكی عێراق: فوئاد حسێن هیچ شاره‌زاییه‌كى نییه‌ لە بواری دارایی و ئابوری

لەلایەن ستاندار Posted on 1358 جار بینراوە 0 سەرنج
فواد

ستاندەر

ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ په‌رله‌مانى عیراق پێیوایە  فوئاد حسێن  شاره‌زاییه‌كى نییه‌ له‌ بابه‌تى دارایى و ئابورییه‌وه‌،ناجى سه‌عیدى له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتى، فوئاد حسێن بوه‌ته‌هۆى دروستبونى فه‌وزا له‌ناو وه‌زاره‌تى داراییدا، چونكه‌ هیچ شاره‌زاییه‌كى نییه‌ له‌و بواره‌دا و دووره‌ له‌ بابه‌تى دارایى و ئابورییه‌وه‌.
وتیشى “وه‌زیری دارایی گه‌شتى زۆر ده‌كات بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و زۆربه‌ى كاته‌كان له‌ وه‌زاره‌ت نییه‌، ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى خراپى كردوه‌ته‌سه‌ر كارى وه‌زاره‌تى دارایى، “.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *