کێشە ناوەخۆییەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتە

لەلایەن ستاندار Posted on 202 جار بینراوە

ستاندەر

تاوەكو ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتمانی كوردستان  و بزوتنەوەی گۆڕان نەگەیشتوون بەرێككەوتنی كۆتای لەسەر پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم،بەپیی زانیارییەکان هۆکاری دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت بۆ کێشە ناوەخۆییەکانی پارتی و یەکێتی و گۆڕان دەگەرێتەوە لەسەر دیاریکردنی کاندید بۆ پۆستە باڵاکان،هەر بەپێی زانیارییەکان لە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان بەهۆی بڕیاری کاندیدی حزبەکە بۆ سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی لە بارەی کاندید نەکردنەوەی وەزیرەکانی کابینەی هەشتەم ناڕەزایی دروستبوو لە حزبەکە،هەر بەپیی زانیارییەکان،لەناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تاوەکوو ئێستا کاندیدی بۆ هیچ پۆستێک یەکلانەبۆتەوە هەر دوو باڵەکەی یەکێتی لە ململانەیەکی بەهێزدان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستەکان،هەرچی بزوتنەوەی گۆڕانە،هاوشێوەی پارتی و یەکێتی کێشەی دیاریکردنی کاندیدی پۆستەکانی هەیە،هەرچەندە پێشوتر جفاتی نیشتیمانی گۆڕان بڕیاریدابوو کەوا هیچ ئەندامێکی دانوستانکار مافی وەرگرتنی پۆستیان نەبێت بەڵام لە ئێستادا خانەی ڕاپەراندنی حزبەکە لە هەوڵدایە بەشێک لەو پۆستانەی وەریدەگرێت بە وەفدی دانوستانکاری گۆڕان پریبکاتەوە ئەمەش ناڕەزایی لە ناو جفاتی نیشتیمانی گۆڕان دروستکردووە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.