چوار بەرپرسی دیکەی کۆمەڵ لە شاری هەولێر دەستیان لەکارەکانیان کێشایەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 247 جار بینراوە

ستاندەر

دوای دەستلەکارکێشانەوەی سێ ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسڵامی ،ناڕەزایەتیەکانی بەرپرسانی ئەو حزبە لە شاری هەڵێر بەردەوامەوە ،چوار ئەندامی کارگێری مەڵبەندی ٣ی هەولێری کۆمەڵ پشتیوانی خۆیان بۆ هەرسێ سەرکردایەتیە دەست لەکارکێشاوەکەی حزب دوپات دەکەنەوە بۆ خزمەتکردنی هەر پڕۆژەیەکی ئیسلامی سەربەخۆ ،نامەی دەستلەکارکێسانەوە ئاڕاستەی حزبەکەیان دەکەن .

ئەمەی خوارەوە دەقی نامەکە و ناوەکانیانە.

بسم الرحمن الرحیم

بابەت / دەست لەکارکێشانەوە

ئێمەی کارگێڕانی مەڵبەندی (۳)ی هەولێر لەبەرواری ۲۰۱۹/٤/۲۱ ەوە هیچ پەیوەندیەکی سیاسی ویاسایی مان بەکۆمەڵی ئیسلامی نەماوە . 
لێرەوە پاڵ پشتیمان بۆ هەرسێ سەرکردایەتیە دەست لەکارکێشاوەکەی حزب دوپات دەکەینەوە بۆ خزمەتکردنی هەر پڕۆژەیەکی ئیسلامی سەربەخۆ .

ناوەکان :
۰۱ کەمال ئەسکەندەر کارگێڕی مەڵبەند
۰۲ حاجی محمد سماقولی کارگێڕی مەڵبەند
۰۳ سەعدی مستەفا کارگێڕی مەڵبەند
۰٤ کاروان خلیل کارگێڕی مەڵبەند

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.