ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ راگه‌یه‌ندراوێكی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

ستاندەر

ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، وەک زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا رایدەگەیەنن، ئەنجومەنەکەیان تاکە دامەزراوە و ئۆرگانی فەرمی جوڵانەوەکەیە، وە دەنگدان لەم ئەنجومەنە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ مادەی ١٣ برگەی ٧ ، پێویستی بە نیوە زائید یەکی دەنگەکانی ئەندامەکانی هەیە لە کۆی ١٣ ئەندام کە ٧ ئەندام دەکات.

“بەیاننامەیەک لە ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ بۆ رای گشتی”

ئێمە وەک زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا رایدەگەیەنین کە ئەنجومەنەکەمان تاکە دامەزراوە و ئۆرگانی فەرمی جوڵانەوەکەیە، وە دەنگدان لەم ئەنجومەنە بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ مادەی ١٣ برگەی ٧ ، پێویستی بە نیوە زائید یەکی دەنگەکانی ئەندامەکانی هەیە لە کۆی ١٣ ئەندام کە ٧ ئەندام دەکات.

بە رای گشتی ڕا دەگەیەنین کە پێش ئەم بەیاننامەیە، هیج بەیاننامە و نوسراوێک لە ئەنجومەنی باڵاوە دەرنەچووە و ئێمە جوڵانەوەیەکین کە کاری سەرەکیمان وەستانەوەیە بە روی پارتی و یەکیتی و ئەو دەسەڵاتە ناشیرینە. نەک بێین لە میدیاکانەوە گلەیی لە یەکتر بکەین و لە بری چارەسەرکردنی کێشەی هاوڵاتییان، خەریکی دروستکردنی کێشە بین بۆ هاوڵاتییان، هەر وەک زۆرینەی حیزبە تەقلیدییەکانی تر .

وە تا ئێستا ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە هیج نوسراویک یاخود یاداشتێکی بە دەست نەگەیشتووە لە لایەن هیج نوێخوازێک و پەرلەمانتارێکی لیستەکە کە باس لە هەر جۆرە گلەییەک بکات.

وەهەر نوێخوازێک گلەیی یان سەرنجی هەیە ئەوا دەتوانێت بیگەیەنێت بە ئەنجومەنی باڵا یان سەرۆکی جوڵانەوەکە، هەمیشە دەرگامان کراوەیە و حەق وایە هەمووان گفتوگۆی هاوڕێیانە بکەین، گەر بابەت خزمەتی هاوڵاتییان و ڕێزگرتنە لە دامەزراوەکانی جوڵانەوەکە

خۆ ئەگەر مەبەست خزمەتکردنی پارتی و یەکیتی بێت و مەبەست بێهیوا کردنی خەڵک بێت، ئەوا بەیاننامە دەرکردن دژی یەکتر باشترین خزمەت بەم دەسەڵاتە دەکات و گەورەترین زەرەر لەم جوڵانەوەیە دەدا کە رۆژ بە رۆژ گەورەتر دەبێت و لە ناو خەڵکدا زیاتر دەبێتە جێی متمانە. هەر ئەمەشە وای کردوە کە لەم کاتەدا هەندێک کەس بە مەبەست بێت یان بێ مەبەست، ئەو کارە نەشیاوانە بکەن لە بری دانیشتنی هاورێیانە و گفتوگۆی بونیادنەرانە.

هەروەها بە بیری هەموو لایەکی دەهێنینەوە کە تەواوی ئۆرگانەکانی جوڵانەوەکە و پەرلەمانتارە بەرێزەکان بەرپرسن لە بەردەم هاوڵاتییان و هەروەها ئەنجومەنی باڵا و سەرۆکی جوڵانەوەکە، وە ئەنجومەنی باڵا تاکە دامەزراوەیە کە مافی لێپرسینەوە و بریاردانی هەیە بە پێی پەیرەوی ناوخۆ و هەروەها کۆنگرەی دامەزراندنی جوڵاوەکە کە لە بەرواری ٢٠١٨/١/٥ دا پەیرەوی ناوخۆی تێدا پەسەند کرا بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە.

ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٢٠١٩/٤/٢٢

(ئەم بەیاننامەیە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا و ڕەزامەندی و دەنگی سەرۆکی جوڵانەوەکە دەرکرا).

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.