پرۆسەی چاکسازی وەک دەرەتانی رزگاربوون لە قەیرانەکان

لەلایەن ستاندار Posted on 249 جار بینراوە

كمال محمد

پرسی چاکسازی لە دنیای سیاسەت و دەسەڵاتدارێتیدا گرنگترین چەکی دەستی سیاسییەکانەکە بەکار ئەھێنرێت ،بەتایبەت بەکارھێنەرانی ئەم پرسە زیاتر لەکاتی بانگەشەکانی ھەڵبژاردندا بەکاری ئەھێنن بۆ کۆکردنەوەی دەنگ و بەدەستھێنانی زۆرترین ھێز ،ھەربۆیە بەکارھێنانی ئەم پرۆسەیەش لەھەرێمی کوردستان خۆی بەدورنەگرتوە و بەردەوام لایەنە سیاسییەکان ئاماژەیان پێداوە،ئێستاش لە سەروبەندی پێکھێنانی حکومەتداکۆی لایەنە بەشداربوەکان جەخت لەسەر چاکسازی ئەکەنەوە تەنانەت ئەمەیان بە کاری سەرەکی خۆیان داناوە ،ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەرچەرخانێکی بونیادی سیستەماتیکانە پێویستە .

دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لە رێگەی دروستکردنی قەیران و بێکاری و ھەڵاوسانی کۆمەڵایەتی خوازیار بون درێژە بە دەسەڵات و عەقڵیەتی بەرێوەبەری بنەماڵەیی سەرمایەداری خۆیان بدەن ،ئەم عەقڵییەتە لە حکومدارییە نەک تەنھا دوژمنی ئابوریی بوە بەڵکو دوژمن و بەربەستی ئەو زانست و عەقڵییەتە سیاسیەش بوە کە توانای رێکخستن و راستکردنەوەی ھەڵەکانی ھەبوە ،

سەدەکانی ئەوروپای ناوەراست بە چاکسازی دەستی پێ کرد ،کەواتە ئەو ئەوروپایەی کە ئێستا لە ئارادایە لەمیانەی چاکسازییەوە بەرھەم ھاتوە بە ئێستاشەوە کە بەردەوامە ،دەکرێت دەسەڵاتداران و ھێزە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستانیش سود لەو ئەزمونە وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانرێت ھەبونی کەش و ھەوایەکی دیموکراتی و بونیادی سیاسی کۆمەڵگا بە سیاسەتێکی دیموکراتی ناو ببرێت و جێگای خۆی لەناو دەزگاکانی دەسەڵاتیشدا(حکومەت )وەربگرێت و بەشداری کردنیان تەنھا بەدەستھێنانی بەش نەبێت لە وەرگرتنی پۆست بەڵکو بەشداریکردنیان لەمیانەی پلاتفۆرمێکی ھاوبەشەوە بێت بۆ وەرگرتنی بریارێکی راست لە پێناو بەرژەوەندییە ژیانییەکانی کۆمەڵگاو بەدامەزراوەیی کردنی دەزگاکانی حکومەت .

چاکسازی گۆرینی دۆخی قەیرانە بۆ تێپەراندنی قەیران و کۆتایی ھێنان لێی ،بۆیە چاکسازی و سیاسەت ئەگەر یەکیش نەبن لێک نزیکن ،کەواتە ئەنجامدانی چاکسازی توانای تێپەراندنی کێشە سیاسییەکانیشی ھەیە ،لایەنەکان بۆ ئەوەی بتوانن ھەرچی زوە کێشەکانی کۆمەڵگای سیاسی تێپەرێنن پێویستە پرۆسەی ئەنجامدانی چاکسازی بە بنەما بگرن ،

ماوەی ٢٨ ساڵی حکومرانی ھەرێم کۆی پرۆسێسە سیاسییەکان و جومگەکانی دەسەڵات بەردەوام لە دۆخ و قەیراندا بوە بە جۆرێک ئەو فۆرمە لە دەسەڵات تا دوارادە کۆمەڵگای گەمارۆ داوە تا ئاستی فەرمانرەوای قەیران ،بۆیە تەنھا رێگا لەدەرچون و دەربازکردنی ئەم مۆدێلە لە حکومرانییە ئەنجامدانی چاکسازییە لەگشت مەمیلەکانی دەسەڵات و کۆمەڵگادا ،بۆ ئەوەی خودی ھەرێمەکەش لە مەترسی بچوک کردنەوە و پچران و لاوازی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان بپارێزێت بە ھۆی ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە چاوەروانی ناوچەکەدایە ،پێویستە ململانێکانی ناوخۆی ھێزەکان نەبێتە رێگر لەبەردەم چاکسازییەکان و ھەموان کاریان بۆ ئەوە بێت کە پرۆسەکە بکرێتە نیشتمانی و رێگایەک بێت بۆ رزگاربوون لە قەیرانەکان .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.