ئه‌ندامێکی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی:خولی ڕابردوو پۆستی جێگری سەرۆکی هەرێم به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌ بوو بۆیه‌ پێمان باشبوو ئه‌م خوله‌ش هه‌ر لای ئێمه‌ بێت

لەلایەن ستاندار Posted on 266 جار بینراوە

ستاندەر

ئه‌ندامێکی  سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای  ڕاگەیاند،” پارتی و گۆڕان ویستیان هه‌مان سیناریۆی 2013 له‌ 2019دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ خۆیان ڕێكبكه‌ون حكومه‌ت بێ یه‌كێتی پێكبهێنرێت و پۆسته‌كانی به‌ به‌تاڵی به‌جێ بهێڵرێت به‌ڵام پارتی دیموكراتی كوردستان-مان ئاگاداركرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر وابكه‌ن به‌هیچ جۆرێك به‌شداری حكومه‌ت ناكه‌ین و له‌ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌بین،فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد  ده‌شڵێت” پارتی دره‌نگ له‌وه‌ تێگه‌یشت كه‌ ئێمه‌ به‌ جدیمانه‌ وایان ده‌زانی ئه‌مه‌ وه‌ك كارتی فشار به‌كارده‌هێنین به‌ڵام كه‌ زانی یه‌كێتی به‌جدیه‌تی ئیتر ئه‌ویش(پارتی-ش) هه‌ڵوێستی گۆڕا و نه‌رم بوو،سەبارەت بە  پێداگیری یەکێتی له‌سه‌روه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم  ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی وتی” چونكه‌ چه‌ند خولی ڕابردوو ئه‌و پۆسته‌ به‌ده‌ست یه‌كێتیه‌وه‌ بوو بۆیه‌ پێمان باشبوو ئه‌م خوله‌ش هه‌ر لای ئێمه‌ بێت

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.