ستاندەر
دوای دروستبوونی کێشە لە نێوان سەرۆك و بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر شێوازی بەڕێوەبردنی نەوەی نوێ،لە ئێستادا شاسوار عبدالواحیدی سەرۆکی جولانەوەکە لە هەوڵی ڕازیکردنی ئەو ئەندامانەی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەکەیەتی،بەڵام ئەو ئەندامانە سورن لەسەر هەڵوێستەکەیان لە دژی تێکەڵکردنی جولانەوەکە لەگەڵ بزنس و خێزان،بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری دراو لەکۆی (12) ئەندامی ئەنجومەنەكە (8) ئەندامی نیگەرانن لە شێوازی بەڕێوەبردنی جولانەوەکە،بەپێی مادەی 33ی پەیڕەوەی ناوخۆی جوڵانەوەی نەوەی نوێ،بەدەنگی دوو لەسەرسێی ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەكەی دەتوانن جولانەوەی نەوەی نوێ هەڵبوەشێننەوە،بەپێی زانیارییەکان گروپی ناڕەزایی لەئەگەری ڕێکنەکەوتنیان لەگەڵ شاسوار ئەوە بڕیاری هەڵوەشاندنەوە نەوەی نوێ دەدەن.