پارتی پلانی خۆی بۆ چوار ساڵی داھاتوو ئاشکرا کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 197 جار بینراوە

ستاندەر

بەھمەن کاک عەبدوڵڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ،بە میدیای فەرمی حزبەکەی ڕاگەیاند، “پارتی بەپێی ئەو پلانەی لە کارنامەی لیستەکەیدا بۆ ھەڵبژاردنی ٣٠ی ئەیلوولی ڕابردوو ھاتبوو، لە چوار ساڵی داھاتوودا ھەموو ھەوڵێک بۆ چاکسازی دەدات.”ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت،یەکێک لەو پرسانەی لە ھەگبەی پارتیدایە جێبەجێکردنی یاسای سندووقی نەوت و گازە کە لە لایەن پەرلەمانەوە دەرکراوە،ئاماژەی بەوەشکرد،”کە لە کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا دەستەی بەڕێوەبردنی سندووقی داھاتەکانی نەوت و گاز دیاری دەکرێت. کابینەی ڕابردوو لەسەر دەستەکە نەگەیشت بە ڕێککەوتن، بەڵام لە داھاتوودا دانانی دەستەی بەڕێوەبردنی سندووقەکە یەکلا دەکرێتەوە، کە ھەموو داھاتەکان لە چوارچێوەی ئەو سندووقەدا کۆ دەکرێنەوە و بە شێوەیەکی زۆر شەفاف مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.