ئاسایش ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر دەستگیرکردنی خۆبەخشانی نەوەی نوێ بڵاوکردەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 189 جار بینراوە

ستاندەر

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند بەپێی بڕیاری دادگا ئەو تۆمەتبارانە لە ئۆفیسی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەستگیرکراون.

ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند بە بریاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان لێکۆڵینەوە و  بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد، بۆ تاوانێکی رێكخراو کە لەلایەن جەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە “لەو چوار چێوەیەدا و پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، جەند کەسێک لەو تۆمەتبارانەی لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشار درابوون، بە چاودێریی دادوەری لێکۆڵینەوە ھێزەکانمان دەستگیریانکردن”.

جەختیشدەکاتەوە ئەم رێوشوێنە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگادا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.