هۆز و عەشیرەت ; تیرەو بەرەباب یان كڵاوی جەهالەت.؟!

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

جعفر سەریكانی
هەركاتێك مرۆڤ ئینتمای خۆشەویستی كوردستان و نەتەوەی خستە دوای عشیرەت و تیرەگەری كەواتە ئەم مرۆڤەو چینە خێری پێوە نەماوە و سەنتەری خۆشەویستی گۆردراوە بەتیرە ئەمەش باشترین مەنیق و زانستە كە (پێشكەوتنە بۆ دواوە ) و بەگەلێكی جێماوە دەژێیێت لەسەر چاخی بەردین و خێلگەرای ..
هەموو تاكێكی كورد خەون بە دەوڵەتی خۆی دەبێنێ كەچی زانایانەو نەزانانە بەشێك لەتاك وگروپی كوردی رەگەزەكانی بوون بەدەوڵەت هەڵدەوەشێنن و بەناوی خزمایەتی و كۆمەڵایەتی بانگەشە بۆ عشیرەت و بەرەباب دەكەن ودەمانگێرنەوە بۆ چاخەسەرەتاكانی ژیان ومرۆڤ وئەشكەوت وتیرو كەوان و پشت سالاری نمایشی خێلگەرای،كەچی لەهەندێك شوێن سەنتەروو ناوەندی ڕۆشنبیری وئاهەنگ وكۆبوونەوەی بۆ ساز دەكرێت بەناوی كلتوور ..!بەرەباب وتیرەش بۆخۆ دەرخستن و نمایش وكۆبوونەوە و وێنەگرتن بۆ دەرخستنی هەیمەنەی بەرەباب بەرامبەر هاونیشتمانی كوردی تر ئەنجام دەدەن كەچی كاكی ئامادەبوو نازانی وێنەگرتن لەگەڵ دزو جاهیل شەرمەزاریە، پێی دەشكێ نرخی دادەبزێت بەئەندازەی تیرەگەری بەڵام ئێستا سەدەی عەولەمەیە ووڵاتان پێنج سەد ساڵە ئەمەیان بەنگی داناوە ئەمەیان تێپەڕاندووە،ئەگەر بانگەشە كەرەكانی ئەم نەنگیە وئەم دواكەوتنە كەسانێك بن خاون بەرپرسیارات بن یان خاوەن بڕوانامەبن خەڵكیش بەدوایانەوەبێ ئەمە پرسە و ئەمەترسی یە ..! خاون شهادەی تەزویر و زانا بانگەشەی نەزانی بكات كوا مەعریفە،ئەرێ دەوڵەت گرنگ ترە یان بەرەباب و تیرەگەری لەسایەی ئەم نەریتە كۆمەڵگای مەدەنی دەوڵەت بەدەست ناێت ئەوان دەیانەوێ لەچاخی بەردین بژین چونكە بانگەشەكەرانی ڕێبازی تیرەگەری دەزانن بەهەبوونی هۆش ومەنتیق و ڕۆشنبیری مەدەنی ئەوان دەبنەوە هاوڵاتی سادە بۆیە خۆیان بەهاوڵاتی دەرجەیەك دەزانن و خەڵكی تریش بەهاوڵاتی پلە دوو بەڵام هەرگیز ئەم توێژە كەس خێرو سودی لێنە بینوون و مێژووشیان هێندە نەنگ وپڕ هەڵە و شەرمەزارەبەدەست ئەم چینە شازە كە دەیانەوێ لەژێر سێبەری تیرەگەری درێژە بەمانەویان بدەن بۆیە سەیرتر لەوە خوێندەوار بەدوایان بكەوێ و یان شتێكیان لەسەر نەنوسێ یان چاخواردنەوە قوڕ بەسەری ئەم خوێندكاررە و گەلە مامۆستای خێڵچی هەبێت یا عالمۆكەو و بروانامەی وای هەبێت..! پیلانگێری هۆز وبابگەرێتی بە خزمایەتی بزانن كەی دەوڵەت وا دروست دەبێ و ئارامی وا بەدی دێت ئێرە سۆماڵ و ئیتریانیە بمان گێرنەوە بۆ خوە لاسارەكان
ئەم شوێنانەی ئەم كلتوورەیان تیازاڵە نەغرۆی دەیان دەرد بوونە،زۆر سەیرە سەرەوی نەتەوە بكەیتە هۆزو تیرەگەری قور بەسەری ئەم گەلە هەر دەبێت بەخەون دەوڵەت ببینێ بەڵكو لەجیاتی دەولەت سەدویەك هۆزو تیرە دەبینێ..!؟
بانگەشەكەرانی ئەم عیللەتە شوێنی شێواو بێ خزمەت گوزاری ،لەهەرجێگاێك تیرەگەری هەبێت بێت
بۆنی ژیانی لێناێت .
خۆشەویستی بۆنەتەوەو كوردستان شانازی گەورەئەوەیە شتێك بۆ گەل و نیشتمان بكەی شانازی ئەویە كەمردیت بڵێن ڕەحمەت لەگۆرت تەماشابكەن
مەرد وناودارەكان هەرگیز بەدوای تیرەگەریەوە نەبوون بەڵام كەسی نزم و نەنگ بەدوای شتی سوكەوەیە چونكە گەورەی لێ چاوەڕێ ناكرێ دەیەوێت قەرەبووی كەمی ولاوازی و دەبەنگی خۆی بە تیرەگەری بكاتەوە ،بۆیە ئەركی حكومەت و ئاسیایش و ئاسیشی نەتەوەی ئەوەیە بەزووی لیژنەێك پێك بێت هەركەس و لایەنێك بەم ناوەوە هەڵسێت رووبەروی یاسا بكرێتەوە
وەپێویستە بەزووی پەرلەمان یاساك بۆ نەهێشتنی ئەم كلتورە دابنێ چونكە تەنها سەلبیات و لێكەوتەخراپەكانی زۆرە كە هەژمارناكرێن ..
ئەگینە لەجیاتی دەوڵەتی كوردی
سەدویەك بەرەباب و هۆزی كوردی دروست دەبێت و ئەوكات
كوێخاو ئاغاو فیودالی تر دەبنە سەنتەری خۆشەویستی..

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.