یەکێتی: پێویستە پارتی مافی دروستکردنی حکومەت بداتە یەکێتی یان هەڵبژاردن دووبارەبکرێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 248 جار بینراوە

ستاندەر

ئارێز عه‌بدوڵا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت” ئه‌گه‌ر كێشه‌ی ناوخۆیی پارتی نه‌بوایه‌ ئه‌وا ده‌مێك بوو حكومه‌ت پێكهاتبوو، چونكه‌ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ناو خودی پارتی كێشه‌ هه‌یه‌ بۆته‌ هۆی دروستبونی ڕای جیاواز بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نه‌بووایه‌ حكومه‌ت زوتر پێكده‌هنرا، ئارێز عبدڵا ده‌شڵێت”پارتی دیموكراتی كوردستان نه‌یتوانی له‌ماوه‌ی یاسایی خۆی كه‌ (سێ مانگ-ه‌) حكومه‌ت پێكبهێنێت ناكرێت ماوه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌به‌رده‌م حیزبێكدا كراوه‌ بێت بۆیه‌ پێویسته‌ ڕێگه‌ خۆش بكات ڕێگه‌ به‌ربدات كه‌ لایه‌نی دووه‌م بێت كه‌( لێره‌دا یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه‌ هه‌وڵبدات حكومه‌ت پێكبهێنێت ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی لایه‌نی سێیه‌م دواتر ئه‌گه‌ر ئه‌ویش نه‌یتوانی پێویسته‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره‌ بكرێته‌وه‌، ده‌شڵێت” به‌بۆچونی من كوردستان له‌قه‌یرانی سیاسی و حكومڕانیدایه‌ مادام له‌ماوه‌یه‌كی ئاسایی و یاسایی نه‌توانرا حكومه‌ت پێكبهێنرێت پێویسته‌ هه‌ڵبژاردن دوباره‌ بكرێته‌وه‌ ئه‌وجاره‌ خه‌ڵك ده‌نگی به‌ كێ دا با ئه‌وه‌ حكومه‌ت پێكبهێنێت، هه‌روه‌ها ووتیش” لایه‌نه‌كانی تریش چاوییان له‌و مافه‌ پۆشیووه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ زووه‌ی كه‌ له‌نێوان پارتی و گۆڕان كرا ئه‌و مافه‌ی له‌ده‌ستی یه‌كێتی و گۆڕان-یش سه‌نده‌وه‌.”

 

سەرچاوە :دەنگی ئەمریکا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.