دەزگای ستاندەر دیدارێک لەنێوان د.محسین عەبدولحەمید کەسایەتی دیاری ئیسلامی و مامۆستایانی ئایینی سازدەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 284 جار بینراوە

لە رۆژی 2/ 5/2019 دەزگایستاندەر بە ئامادەبونی کۆمەلێک مامۆستای ئاینی گفتوگۆیەکی کراوەی بۆ كەسایەتی دیاری ئیسلامی(د محسن عبدالحمید) ئەنجامدا، تیایدا لەبارەی وتاری مامۆستایانی ئایینی بۆ رەمەزان  پیشنیاری چەند تەوەریكی كرد ،گفت وگۆی لەسەر كراو ئەو تەوەرانەی خوارەوە بەگرنگ زانرا :

یەكەم ئەوەی بۆ مامۆستایانی ئاینی گرنگە :

  • تیگەیشتنی مامۆستایانی ئاینی كوردستان لەوپێنج فلسفەیەی وا جیهان بەڕێوە دەبات .
  • دەرچوون لە ڕابووردوو داخل بوونی واقعی سەردەم بەهاوسەنگی .
  • بوونی كتیبی نوی لەپال كتیبە كۆنەكانی فقهی .
  • تیگەیشتنی ئایین بە روانگەی ئەو سەردەمە –واتە پەیدا كردنی زانستەكانی كیمیاوفیزیاو بایۆلۆجیاو ..تا دەگاتە زانستی سیاسی و پەیوەندی دەولی .
  • خۆئامادە كردن بۆ پیشڕەوایەتی و لە ئەستۆ گرتنی دۆزەكانی هەژاری میلەت وگەندەلی و بیسەروبەری .

دوەم ئەوەی بۆ میلەت گرنگە :

  • پرسی هەژاران لە كوردستان
  • پرسی بلاوبوونەوەی ئیلحاد
  • پرسی دۆزی كوردستان لە روانگەی ئاینی .
  • گۆڕینی كۆمەلگە بۆ فۆرمیكی نوی ی سەردەم تیایدا دادگەری بەر قەرار بیت .
  • هاندانی پیكەوە ژیانی ئاین ومەزهەب و كەمایەتیەكانی تر .
  • مەترسیەکانی بڵاوبونەوەی  مادەی هۆشبەر و دەرمانی خراپ.

كۆمەلیك ئامرازو ئاسانكاریش دیاری كرا بۆ پەیداكردنی زانیاری بۆ مامۆستایان ،هەریەكە لە دەزگای تەفسیر و دەزگای ستاندەر تەرخان كران بۆ پیدانی كتیب وزانیاری بۆ مامۆستایان  .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.