ستاندەر
بزوتنەوەی گۆڕان لە ئێستادا سەرقاڵی دیاریکردنی کاندیدەکانیەتی بۆ پۆستە باڵاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی 10 کەسی پێکهێناوە،گۆڕان تاکە وەزارەتی سیادی کە لەم کابینەیەی حکومەت بەریدەکەوێت وەزارەتی دارایی و ئابورییە،بۆ کاندیدی ئەم وەزارەتەش لە ئێستادا دوو ناو لە ناو بزوتنەوەی گۆڕان دەبیسترێت ئەوانیش هەریەکە لە ئاوات شێخ جەناب و هاواری شێخ رەوف کە لە کێبرکێی یەکترن بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە،بەپێی زانیارییەکانی ستاندەریش ئاوات شێخ جەناب کاندیدی بەهێزە بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە، لە کۆتاییدا لیژنە باڵاکەی گۆڕان یەکێکیان دیاریدەکات.