سەرکردەیەکی یەکێتی دەنگۆیەک لەسەر دیاریکردنی کاندیدەکانی یەکێتی ڕەتدەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 178 جار بینراوە

ستاندەر

رەهبەری سەید برایم، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ، ئەو دەنگۆیانەی رەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن، بڕیارێک هەبێت تەنیا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتی پۆستەکانی حزبەکە لە حکوومەت وەربگرن.

ئاماژەشی بەوە کرد: ”قوباد تاڵەبانی کاندیدە و نە ئەندامی مەکتەبی سیاسییە نە سەرکردایەتی، دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ، کاندیدی کاک کۆسرەتە و نە ئەندامی مەکتەبی سیاسییە نە سەرکردایەتی، هەرچەندە لەنێو مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیشدا کاندید هەن، بەڵام ئەوە ڕاست نییە کە تەنیا پۆستەکان بەوان بدرێت“.

جەختیشی کردەوە کە هەموو کەسێک بۆی هەیە خۆی کاندید بکات و گوتی: ”یوسف گۆران سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی نییە و کاندیدە، چەندین کەسی دیکە سیڤییان پێشکەش کردووە“.

سەرچاوە:باس

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.