نوێترین هەنگاوی پارتی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرهەم سالح

لەلایەن ستاندار Posted on 298 جار بینراوە

ستاندەر

پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەنگاوەکانی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەرهەم سالح سەرۆک کۆماری عێراق بەردەوامە .لە نوێترین هەنگاویشدا نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی ئەو حزبە پەیوەندی بە بەرهەم سالح کردووە  پێی راگەیاندووە، هەركاتێك سەردانی هەولێر بكات پارتی پێشوازی لێدەکات.

پێشتریش هۆشیار زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى، سه‌ردانى به‌رهه‌م ساڵحى كردبوو له‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵى كۆبووه‌وه‌، دواى ئه‌وه‌ش مه‌سرور بارزانى و به‌رهه‌م ساڵح په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا.بەپێی زانیارییەکانیش بەرهەم ساڵح لەمەراسیمی سوێندخواردنی  سەرۆكی هەرێم لەناو پەرلەمان بەشداری دەكات

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.